ڕەخنەی بارزانی لە بووجەی ٢٠١٨ عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i329267-ڕەخنەی_بارزانی_لە_بووجەی_٢٠١٨_عێراق
نیچیروان بارزانی، هاوکات لەگەڵ ڕەخنە گرتن لە بووجە بەندی ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە و بە ئیدعای ئەوەی بەرەبەسی هەرێمی کوردستان لەبەر چاو نەگیراوە، وتی کە هاوپەیمانی لەگەڵ بەغدا بە هۆی ئەم بووجە بەندییە تێکدەچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2018 15:02 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی بارزانی لە بووجەی ٢٠١٨ عێراق

نیچیروان بارزانی، هاوکات لەگەڵ ڕەخنە گرتن لە بووجە بەندی ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە و بە ئیدعای ئەوەی بەرەبەسی هەرێمی کوردستان لەبەر چاو نەگیراوە، وتی کە هاوپەیمانی لەگەڵ بەغدا بە هۆی ئەم بووجە بەندییە تێکدەچێت .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، ڕۆژیک دوای پەسەند کردنیی بوجەی ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن پەرلەمانیی عێراقەوە کە لەگەڵ  چوونە دەری نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان هاوڕێ بووە ، " نیچیروان بارزانی" سەرۆک وەزیرانیی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە وتی: بووجە بەندی ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامی نەبوونی هاوپەیمانیی لە سەر بناغەی متمانەپێکردنە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە .

 ڕۆژی ڕابردوو شەممە پەرلەمانی عێراق بووجەی ٨٨ ملیاردۆلاری عێراقی لە سەر بنەمای هەناردەی ٣.٨ ملوین بەرمیل نەوت لە رۆژ دا بە نرخی هەربەرمیل ٤٦ دۆڵار پەسەند کرد.

نیچیروان بارزانی کە لە هەولێر دا قسەی دەکرد، بە ناڕەزایەتی دەربرین لە حاند دەنگی زۆرینە لە پەرلەمان دا وتی: کە بڕیار گرتن لە سەر بنەمای زۆرینە بە زەرەری وڵاتە و پەسەند کرانیی بووجە بەندی وڵات بی سەرنجدان بە کوردەکان ئەنجام دراوە و ئەم مەسەلە هاوپەیمانیی لەگەڵ بەغدای لەناو برد. پەرلەمانی عێراق رۆژی رابردوو(شەممە) بەرەبەشیی هەرێمی کوردستان لە بووجەی ٢٠١٨ ـی عێراقی سەرەڕای ناڕەزایەتی و بایکۆتی نوێنەرانی کورد، بە گوێرەی حەشیمەتی هەرێمی وکردستان بەڕادەی ١٢.٦٧ لە سەد پەسەند کرد. ئەم ڕێژەیە بەر لەمە لە سەدا ١٧ بوو.

بارزانی لە قسەکانی ئەمرۆی دا وتی کە هەروا بروای هەیە بە وتووێژلەگەڵ بەغدا و بەشێوەی بەردەوام لەگەڵ عەبادی پێوەندیی هەیە تا ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت .

 سەرۆک وەزیرانی کوردستانی عێراق هەروەها لە قسەکانی دا، دەستی دایە ڕەخنە وگازندە لە ئەمریکا و وتی: ئایا سیاسەتی ئێستای ئێوە  هاوڕەوتە لەگەڵ ئەمەی باسی لێوەدەکەن؟ مانای قسەی ئێوە کەلە پێویستی بوونی دەوڵەتێکی بەهێز  لەهرێمی کوردستان باستان دەکرد چییە؟