پەیامی حەیدەر عیبادی لە بارەی دانی موچەی کارمەندانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق
ڕێبەری هاوپەیمانی کۆمەڵی ئیسلامی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیران بە نوێنەرایەتی کورد ی پەرلەمان متمانەی دا کە موچەی کارمەندانی بەشی تەندوروستی وڕاهێنانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرٶ دوشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕێ هەواڵی سی ئین جی " ئەحمەد حەمە" ئەندامی لێژنەی ماڵیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : عیبادی ڕایگەیاندوە ، بودجەی پێویست بۆ دانی موچەی کارمەندانی بەشی تەندوروستی وڕاهێنانی هەرێمی کوردستان دابین کراوە ولە نوێنەرانی کورد داوای کردووە ڕیکاری شەفاف بۆ دانی دادگەرانەی مووچەکان بگرنە بەر. حەمە وتی: پێوندی نێوان حیزبە سیاسیە کان دامەزراوە هەتا سازوکاربۆ دانی موچەی وەدوا کەوتووی کارمەندانی دەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بە دی بێت. ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بودجەی هەشتاو هەشت ملیارد دوڵاری عێراقی لەسەر پایەو بناغەی هەناردە کردنی سێ ملوین وهەشتسەد هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژی پەسەن کرد. پەرلەمانی عێراق هەروەها بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی دووهەزارو هەژدەی عێراقی بە پێی ناڕەزایەتی وبایکوت کردنی نوێنەرانی کورد، بەپێی حەشیمەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی نێزیک بە سەتی سێزدە پەسەن کرد. ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاندبوو لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرەبەشی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی دووهەزارو هەژدەی عێراق ولەئەگەری ڕەزامەندی ڕێبەرانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەڕەوتی سیاسی عێراق دەربازدەبن. حکومه تی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سێ ساڵی ڕابردوووێڕای دانی ناڕێک وپێکی موچەی کارمەندان ، دەستی دایە کەم کردنی سەتی حەفتای موچەی کارمەندان لە بەشەجۆربەجۆروکان کە ڕەخنە وگازەندەی ناوخۆیی وکۆبوونەوەی ناڕازیانەی بەدواوە بوو. هەرێمی کورستانی عێراق لە ساڵی دووهەزارو دوازدە بەپێی فروشتنی سەربەخۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی ، بەڵام لەگەل کەم بوونی بودجەو قەیرانی ماڵیی ڕووبەڕوو بووەتەوە.