داواکاریی عەمار حەکیم بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێر
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە داوای گواستنەوەی پەیامی ئەرێنی بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەفکار نیووز، سەید عەمار حەکیم ، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی ئێراق لەگەڵ فواد مەعسووم سەرۆکی ئەم وڵاتە دیداری کرد .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوولایەن لە ڕەوتی ئەم چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانگارییەکانی سیاسی و هەروەها پرسەکانی هاوپێوەند بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وتووێژیان کرد .
عەمار حەکیم لە ڕەوتی ئەم دیدارەدا لەسەر پێویستی ڕکابەری بەپێی بەرنامەی هەڵبژاردن و دووری کردن لە هەرچەشنە ڕووخانی سیاسی خەنیمەکان، پێداگری کرد .
ناوبراو وتیشی : هەڵبژاردنی داهاتوو لە ئێراق ، ئەم وڵاتە دەگەیەنێتە قۆناخی سەرکەوتن . دەبێ بوار بۆ هاتنەدی سەرکەوتنی سیاسی لەبەرامبە ر گوشارەکان دەستەبەر بکرێت .
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی هەروەها داوای گواستنەوەی پەیامی ئەرێنی بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێری کرد .
ناوبراو هەروەها هاسانکاری بنیات نانەوەی فڕگەکان و دانی مز و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی داوا کرد .
عەمار حەکیم هەروەها لەسەر پێبەند بوون بە یاسای بنەڕەتی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، پێداگری کرد .