فواد مەعسووم داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خێرای نێوان بەغدا و هەولێری کرد
سەرۆکی ئێراق داوای بەڕێوەچوونی چاوپێکەوتنی خێرا و لەئاستی بانی نێوان بەغدا و هەولێری کرد بۆ چارەسەربوونی گرفت و ناکۆکییەکانی نێوانیان .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بەپێی نوسینی ڕۆژنامەی غەدی چاپی ئەردەن، فواد مەعسوومی سەرۆکی ئێراق لە چاوپێکەوتنێک لەشاری بەغدا یان کوبیسی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق، داوای بەڕێوە چوونی دیدار و چاوپێکەوتنی خێراو لەئاستی بانی نێوان بەعدا و هەولێری کرد بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکییەکان .
مەعسووم لەسەر گرینگایەتی هەوڵدان بۆ نیزک بوونەوەی هەڵس و کەوتنەکان و بەدەست هاتنی نێوان بەغدا و هەولێر بەمەبەستی پێشگری کردن لە قەیران لەپێوەندی دوو لایەنە دوای پەسەند کرانی بودجەی ساڵی 2018 و کەمبوونی پشکی هەولێر لەو دا، پێداگری کرد .
هەروەها لەم چاوپێکەوتنەدا دوولایەن دەستیان دایە لێکدانەوەی ڕێگەکانی بەهێز کردنی دەوری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ داکۆکی کردن لە کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو و هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەکان و هەروەها دەوری ئەم ڕێکخراوەیە لە خێرایی دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی کۆمەڵایەتی ، گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیات نانەوە.
کوبیس یش ڕاپۆرتێکی لە ئەنجامی چاوپێکەوتنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە ئێراق پێشکەش کردو و وتی : کۆمەڵگەی جیهانی متمانەی بە دەسەڵاتی ئێراقییەکان بوو بۆ تێپەڕین لە گرفتەکانی بەردەم و بەنیازە داکۆکییەکانی خۆی لە ئێراق لە هەمووبوارەکان لەوانبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتوو، درێژە پێ بدات.