وتەبێژی عەبادی: بەغداو هەولێر لەسەر ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم ڕێککەوتوون
ئادار 10, 2018 14:10 Asia/Tehran
وتەبێژی نووسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کاتی هەڵوەشانی قەدەغەی گەشتە دەرەوەییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کورستان و دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نزیکە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی"الاتجاە پرس" سەعد حەدیسی لەدیمانەیەکی رۆژنامەوانی بەئاماژە بەوەی کە بەغدا-هەولێر لەمەڕ ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فدراڵەوە ڕێککەوتوون، وتی: کاتی هەڵوەشانی قەدەغەی گەشتە دەرەوەییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نزیک بووەتەوە.
سەعد حەدیسی وتیشی: مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتخانەکانی تەندروستی و پەروەردەو بارهێنانی عێراق لەدوو حەوتەی داهاتوودا دەدرێ.