هەرێم چاوەروانی کرانەوەی فڕۆکەخانەکان و نێردرانی موچەی کارمەندانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i330195-هەرێم_چاوەروانی_کرانەوەی_فڕۆکەخانەکان_و_نێردرانی_موچەی_کارمەندانە
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند ، هەولێر هەموو پێبەندیە پێویستەکانی بۆ کرانەوەی فڕۆکەخانەکان و ناردنی موچەی فەرمانبەران ئەنجام داوە و چاوەڕوانی هەنگاوی سەرۆک وەزیرانی عێراقە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2018 04:33 Asia/Tehran
  • هەرێم چاوەروانی کرانەوەی فڕۆکەخانەکان و نێردرانی موچەی کارمەندانە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند ، هەولێر هەموو پێبەندیە پێویستەکانی بۆ کرانەوەی فڕۆکەخانەکان و ناردنی موچەی فەرمانبەران ئەنجام داوە و چاوەڕوانی هەنگاوی سەرۆک وەزیرانی عێراقە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، قوباد تاڵەبانی رۆژی یەکشەممە لەپرێس کۆنفڕانسێکدا لە سلێمانی گوتی ، هەولێر پێبەندیە پێویستەکانی بۆ کرانەوەی دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و هەولێر ئەنجام داوە و هیوادارە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی خۆی بۆ کردنەوەی ئەم دوو فڕگەیە بباتە سەر .

بە بڕیاری حکومەتی ناوەندیی عێراق ، چالاکیی فڕۆکەخانە و دەروازە سنووریەکان لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی گەشتە نێودەوڵەتیەکان بۆ دوو فڕگەی هەولێر و سلێمانی لە کۆتایی ئەیلوولی 2017 و چەند ڕۆژ دوای بەڕێوەچوونی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستان داخرا .

هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری فرۆشتنی نەوت لە سێ ساڵی رابردووودا ، نەیتوانی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لەم ناوچەیەدا بدات و هەرلەبەر ئەمەش لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا شایەدی دەیان حاڵەتی کۆبوونەوەی ناڕازیانە  و بایکۆتکاری و خوێندن بووە .