پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکان بە نەدرانی موچە لە هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i331946-پەرەسەندنی_ناڕەزایەتیەکان_بە_نەدرانی_موچە_لە_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
بە هەزاران کەس لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ناڕەزایەتی بە نەدرانی موچەی چەندین مانگەی خۆیان لە لایەن هەولێرەوە ، دەستیان دایە خۆپێشاندان و هەڕەشەیان کرد بێتوو داواکاریەکانیان دابین نەکرێ خۆپێشاندان درێژەی دەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2018 14:58 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکان بە نەدرانی موچە لە هەرێمی کوردستانی عێراق

بە هەزاران کەس لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ناڕەزایەتی بە نەدرانی موچەی چەندین مانگەی خۆیان لە لایەن هەولێرەوە ، دەستیان دایە خۆپێشاندان و هەڕەشەیان کرد بێتوو داواکاریەکانیان دابین نەکرێ خۆپێشاندان درێژەی دەبێ .

بەپێی راپورتی هەواڵدەری فارس ، شارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە شایەتی بەرپاکرانی خۆپێشاندان لە دژی حکومەتی هەرێم بوون و ئەم خۆپشاندانە هەروا درێژەێ هەیە . 

سەرچاوەکانی هەواڵ راپۆریان دا فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ناڕەزایەتی بە نەدران و دواکەوتنی موچەی خۆیان لە شارەکانی هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک و هەڵەبجە دەستیان داوەتە خۆپێاندان .

کەسانی بەشدار لەم خۆپێشاندانانە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق تاوانبار دەکەن بە دزی و دەڵێن سەرباری نێردرانی موچە لە لایەن حکومەتی عێراقی فێدڕاڵ ، هەولێر ئامادە نیە موچەی دواکەوتووی ئەوان بنێرێ .

 بە گوێرەی راپۆرتی سومەریە نیوز ، ناڕازیان هەڕەشەیان کرد بێتوو مووچەکەیان بە تەواوەتی نەدرێ ، درێژە ئەدەن بە خۆپێشاندان .

حکومەتی ناوەندیی عێراق چەند ڕۆژ بەر لە جەژنی نەورۆز ، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد .