داواکاریی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامکردنی خۆپێشاندانەکانیان لەو دەڤەرە
"عومه‌ری سه‌ید عه‌لی"ی ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له‌خه‌ڵکی هه‌ولێرو دهۆک و که‌رکوک کرد بڕژێنه سه‌رشه‌قام لەپێناو مافه‌کانیان.
لە کاتێک دا کە رۆژی رابردوو ( یەکشەممە ) لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق خۆپێشاندانی ناڕازیانە بەردەوام بوو ، " عومه‌ری سه‌ید عه‌لی" ، ڕێکخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە یاوەری شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سه‌ردانی خێمه‌ی مامۆستایانیان کرد و له وته‌یه‌کدا بۆ مامۆستایان و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن سوپاسی مامۆستایانی کرد که گردبوونه‌ته‌وه بۆ فشار خستنه‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان و وتی، "داواکارییه‌کانتان ڕه‌وایه و له‌ماوه‌ی پێشوشدا به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه و هێمنانه هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان".
وتیشی "ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وامی پشتگیری داوا ڕه‌واکانی هاوڵاتیان بوین به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه، له‌سه‌ر داخوازییه‌کانی ئێوه بزوتنه‌وه‌که‌تان توشی سزای سیاسی بووه".
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئه‌وه‌شی وت، ئێستاش دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم که‌سێ ساڵه ڕوبعه مووچه ده‌دات به خه‌ڵک و نه‌وتیش ده‌فڕۆشێت و ده‌شڵێت قه‌رزارم، ده‌بێت حکومه‌ت واز له‌و شانۆگه‌رییه بهێنێت.
هاوکات شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ناو خۆپیشاندەرانەوە ڕایگەیاند، پێیوستە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بێت و هێزولایەنە سیاسییەکان وا بکەن ئەم خۆپیشاندانانە بەردەوام بن بە تایبەت لە شاری هەولێر.
لە بارەی هێرشی ئەمنییەکانەوە بۆ سەر خۆپیشاندەران، شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، نابێت بەهۆی دەستگیرکردنی چەند کەسێکەوە خەڵک بترسێت، بەڵکو دەبێت خەڵک بەردەوام بێت و ئەبێ هەموو لایەک خۆی ئامادە بکات بۆ قوربانی دان و بەرگریکردن.
شاسوار عەبدولواحید ڕاشیگەیاند، مانگانە حکومەتى هەرێم لە سەروو ملیارێک دۆلارەوە داهاتى هەیە و دەتوانێت موچە بدات و ئەم حکومەتە ڕۆژێک زووتر دەسەڵات جێبهێڵێت هێشتا کەمە.
لە لایەکی دیکەوە ئەندامێکی دەستەی تەندروستکارانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی سنوری سلێمانی، بڕیاریانداوە بایکۆت نەشکێنن تا مووچەکانیان بێ پاشەکەوت پێدەدرێت. ئەبوبەکر مەجید، بە ماڵپەڕی خەندان-ی ڕاگەیاند، لە سەرجەم بنکەی فریاکەتن و نەخۆشخانەکانی سنوری شاری سلێمانی و دەوروبەری پزیشکان و کارمەندان مانگرتنیان راگەیاندووە، بڕیاریانداوە بەردەوام بن لە مانگرتن تا پێدانی مووچەکانیان بێ پاشەکەوت.
لیژنه‌ی کاروباری ناوخۆ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش ره‌تیده‌کاته‌وه که مۆڵه‌ت بۆ گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان بۆ ئەمڕۆ دووشه‌ممه وه‌رگیرابێت و خۆپیشاندەرانیش لە سزا ئاگادار دەکاتەوە.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێکی لیژنه‌ی کاروباری ناوخۆیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر : "لیژنه‌ی کاروباری ناوخۆی پارێزگای ھەولێر ڕایدەگەینێت کە ھیچ داواکاریەک بۆ گردبوونەوە یان خۆپیشاندان بۆ دووشەممە یان ڕۆژانی تر پێشکەش نەکراوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت".