بەردەوامیی خۆپێشاندانی ناڕازیانە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
خۆپیشاندانی مامۆستایان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و به‌شێک له فه‌رمانبه‌ران له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێکردوه‌و له هه‌ولێرو دهۆکیش سه‌ره‌ڕای رێگری کردنی هێزه ئاسایشیەکان خۆپیشانده‌ران رژاونه‌ته سه‌ر شەقام .
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست PUKmedia که‌وتوه، ئه‌مڕۆ دوشه ممه 26-3-2018 وه‌ک ڕۆژانی رابردوو مامۆستایان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و به‌شێک له فه‌رمانبه‌ران له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێر و دهۆک خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکردوه‌و رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان له دژی پێنه‌دانی مووچه‌کانیان و له دژی سیسته‌می پاشه‌که‌وتی مووچه.
هاوکات له هه‌ولێر له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه هێزه ئه‌منیه‌کان هه‌وڵی ڕێگری‌کردن له خۆپیشاندانیان دا به‌ڵام به‌هۆی زۆری ژماره‌ی خۆپیشانه‌رانه‌وه نه‌یان توانی رێ‌یان لێ‌بگرن.
له پارێزگای هه‌ولێر و شاری زاخۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ستیپێکرد و هێزه ئه‌منییه‌کانیش هه‌وڵی بڵاوه‌پێکردنیان ده‌ده‌ن.
دوێنێ له شاری هه‌ولێر له کاتی خۆپیشاناندا هێزه ئه‌منیه‌کان گازی فرمێسکڕێژو فیشه‌کی پلاستیکیان به‌کارهێناو به‌و هۆیه‌وه چه‌ند که‌سێک برینداربوون و هاوکات ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و چه‌ند که‌سێکیش ده‌ستگیرکراون.