خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە دەستی پێ کردەوە
خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەدژی هەڵوێستەکانی دەسەڵاتداری ئەو ناوچە دەستی پێ کردەوەو بڕیارە بەردەوامیش بێت.
بە پێی نوسینی " شارپرێس " ، ئەمڕۆ سێ شەممەو بۆ رۆژی سێیەم لەسەر یەک، لەشارەکانی هەولێرو سلێمانی‌و کەلارو کۆیەو رانییەو هەڵەبجە، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکردووەتەوە.
جگە لەو شارانە لەچەند شارۆچکەیەکی تریش خۆپیشاندان دەستیپێکردووەو بەشداربوانی خۆپیشاندانەکانیش جەخت لەبەردەوامی خۆپیشاندانەکان دەکەنەوە.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران که به‌شێکی زۆری خۆپیشانده‌ران پێکده‌هێنن، داوای لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچه و پێدانی مووچه‌کانیان له‌کاتی خۆیان ده‌که‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌که‌ن تا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌م داواکارییه‌کانیانه‌وه نه‌یه‌ت ناچنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان و بایکۆت به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه، ئه‌مڕۆ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌ولێر بۆ لابردنی پاشکه‌وتی مووچه هاتنه سه‌رشه‌قام بایکۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها کارمه‌ندانی ته‌ندروستیش له سلێمانی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری جارێکی دیکه خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکرده‌وه‌و رایانگه‌یاند، تا مووچه ته‌واو وه‌رنه‌گرن بایکۆت ناشکێنن و به‌رده‌وام ده‌بن له بایکۆتی کاره‌کانیان.
خۆپیشاندان‌و ناڕەزاییەکان لەرۆژی یەک شەممەی رابردووەوە دەستیپێکردووە، کە پەیوەندی بەوەوە هەیە حکومەتی هەرێم ناتوانێت لەکاتی خۆی‌و بەشێوەی تەواو موچەی مانگانەی فەرمانبەرانو مامۆستایان بدات.
ر