یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق : 56 ئەنداممان گیراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332178-یەکگرتووی_ئیسلامیی_کوردستانی_عێراق_56_ئەنداممان_گیراون
بەرپرسێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئێراق راگەیاند" 56 ئەندامی حیزبەکەی لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی هەرێم دەستگیرکراون و تائێستا هەرتەنیا بەشێکیان ئازاد کراون."
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2018 04:04 Asia/Tehran
  • یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق : 56 ئەنداممان گیراون

بەرپرسێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئێراق راگەیاند" 56 ئەندامی حیزبەکەی لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی هەرێم دەستگیرکراون و تائێستا هەرتەنیا بەشێکیان ئازاد کراون."

 

جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەغدا و سەرکردەی ئەو حیزبە لە بادینان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند " 56 ئەنداممان لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون؛ بەشێکیان ئازادکراون، ئێستا زانیاری تەواوی لەبارەی ئەوانەیان نییە هێشتا ئازادنەکراون".

بەپێی زانیاری راگەیاندنی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو، لەکۆی 58 کەس کە لە خۆپیشاندانەکانی هەولێر و دهۆکدا دەستگیرکراون، 46 کەسیان ئەندامی یەکگرتوون، لەنێو ئەوانەشدا بەرپرس و کادیری باڵای حیزبەکەیان هەیە.

لە رۆژانی رابردوودا شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان شارە گەورە و بچووکەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی گرتەوە.

خۆپێشاندەران کە زۆربەیان مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتە جیاجیاکانن  لە دواکەوتنی موچە و پاشەکەوتی موچە توڕەن .