نازم دەباغ: ئاسۆی پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان گەشە
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان وتی: ئاسۆیەکی گەش لە بەردەم پەیوەندیەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان دایە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ، ئاسۆی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی تازەدا داهاتوویەکی باش پێش بینی دەکات.
نازم دەباغ لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "ئینساف نیووز" سەبارەت بە پێش بینی خۆی لە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی نوێدا گوتی: پێش بینی دەکەم کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو لایەکەوە بەرەوپێشەوە بچێت.
ئەو وتیشی : بە تایبەت لە ساڵی نوێ دا و دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفڕاندۆم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی داوە کە پەیوەندییەکانی وەکوو حاڵەتی یەکەم جار و تەنانەت باشتر لە پێشووش بگەڕێنێتەوە.
هەروەها ئاماژەی دا: چونکە ئێمە مێژوو، جوگڕافیا، فەرهەنگ و دینی هاوبەشمان لەگەڵ ئێراندا هەیە و هەروەها ڕابردوویەکی هاوبەشی زۆریشمان بۆ هاوکاریی پێکەوە هەیە، بە لەبەرچاو گرتنی ئەمانە من چاوەڕوان دەکەم کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو باشتربوون بڕوات و گەشەی زیاتر بستێنێت.
دەباغ لە کۆتایی گوتی: بە بۆنەی ساڵی نوێی و بەهاری تازە و نەورۆزە پیرۆزبایی و رێزیی تایبەتی خۆم ئاراستەی خەڵکی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم. هیوادارم کە لە پێناو ئاسایش و هێمنییەکی تەواودا ژیانێکی ئاسوودەمان هەبێت.