جێگری نێچیروان بارزانی : هەرێمی کوردستان داواکاریی ناڕازیانی ناوخۆیی جێ بەجێ دەکات
جێگری سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کابینەی وەزیران بەرامبەر داواکاری ناڕازیان کەمتەرخەم نیە ، باسی جێبەجێ کرانی داواکاری خۆپیشاندەرانی ناڕازیشی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، قوباد تاڵەانی بە ئاماژەدان بە بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی ناڕازیانە و مانگرتنی فەرمانبەران و مووچەبگیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە داوای وەرگرتنی مافی توکمەوتەواوی خۆیان کرد بوو وتی کە کۆی وەزیرانی هەرێمی کرودستان کەمتەرخەم نییە بەرامبەر داواکاری شارومەندان و مووچەبگیرانی ناڕازی و بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان هەوڵ دەدات.
جێگری نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هەنگاوگەلێک بۆ چارسەری داواکارییەکانی شارومەندان بەتایبەتی پەرەی مزومووچەیان دراوە و لە داهاتوویەکی نیزیکیش دا هەولێکی زۆرتر لەم باروە دەدرێت.
خۆپیشاندانی نێو شەقامی خەڵک و مووچەبگیران لەشارە جۆربەجۆرەکانی هەرێمی کوردستاان لەوان هەولێر، سلێمانی ، دهۆک، کلار ، رانیە، هەڵەبچە ، کۆیە و ژومارێکی تر لە شارەکانی هەرێم، لە ڕۆژانی ڕابردوو درێژەی هەبووە و ناڕەزایەتی جەماوەری خەڵک بەرامبەر سیاسەتی دەسەڵاتدارانی هەرێم و ڕەوشی ئاڵۆزی ئابووری توندتر بووە و بە مانگرتنی مامۆستایان ، پزیشکان و بەشێک لە ئیدارەکانی هەرێم لەوان فەرمانبەرانی ئیدارەی کارەبای سلێمانی هاوکات بووە.