خۆپیشاندان لە کوردستانی عێراق دژی هەڵوێستی پاشەکەوتی بەزۆرەملی مووچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332510-خۆپیشاندان_لە_کوردستانی_عێراق_دژی_هەڵوێستی_پاشەکەوتی_بەزۆرەملی_مووچە
جەماوەری هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆش لە شەشەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکەیان دا هەروا بەردەوام بوون لەسەر ناڕەزایەتی دەربڕین دژبە هەڵوێستی پاشەکەوتی زۆرەملیانەی مووچە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2018 13:27 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە کوردستانی عێراق دژی هەڵوێستی  پاشەکەوتی بەزۆرەملی مووچە

جەماوەری هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆش لە شەشەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکەیان دا هەروا بەردەوام بوون لەسەر ناڕەزایەتی دەربڕین دژبە هەڵوێستی پاشەکەوتی زۆرەملیانەی مووچە .

 خۆپیشاندان دژی پاشەکەوتی بەزۆرەملی مووچە  لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە رۆژی ٢٥ مارچەوە دەستپێکراوە. هۆی سەرەکی خۆپیشاندانەکە ئەم بابەتەیە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هۆی بێتوانایی لەمەر دانی حەقدەستی دواکەوتووی کارمەندان  بریاری گرتووە بەشێک لە حەقدەستی کارمەندان بە زۆرەملی پاشەکەوت بکات ، بەڵام کارمەندان نەیاری سیاسەتی پاشەکەوتی بەزۆرەملی مووچەی دواکەوتوویانن وهەروەها خوازیاری دانەوەی تۆکمەو تەواوی مووچەی خۆیانن.

ناتوانی لەمەڕ دانی لە کاتی خۆی و تۆکمەی مووچەی کارمەندان یەکی لە گرنگترین  کێشەکانیی هەرێمی کوردستانی عێراق. نەوت گرنگترین سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام هەناردەی نەوتی ئەم ناوچەیە بە هۆی رەفتاری نایاسایی و جیایی خوازانە بە تایبەت بەڕێوە بردنیی کۆپرسی نایاسایی جیایی کوردستان لە عێراق لە سێپتەمبەری ٢٠١٧٧ کەمتر بۆتەوە چوونکا ڕێگای هەناردەی نەوت لەم ناوچەیە داخراوە .

 ئەمەو لە لایەکی ترەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ بە دواوە نەوتی ئەم ناوچەیە بە شێوەی سەربەخۆ دەفڕۆشێت. ئەم ستراتژیایە بووەتە هۆی تووند تر بوونەوەی ناکۆکیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی بەغدا و هەر ئێستا بووەتە هۆی بێ متمانەیی جەماوەری لە حاند حکوومەتی هەرێم هەر بۆیە خەڵک متمانەیان نییە لەکاتێکی دیکە مووچەی خۆیان وەربگرن.

 گەندەڵی ئابووری لە هەرێمی کوردستانیس یەکی لە کێشە گرنگەکان دیتە ئەژمار. پارتە نەیارەکان لەم ناوچەیە لە سەر ئەم بروایەن جگە لە سیاسەتی نادروستی حکوومەتی هەرێمی ، گەندەڵی ئابووری  بە تایبەت لە ناوەوەی پارتی کە بەشی زیاتری دەستەڵاتی لە دەستدایە هۆکارێکی گرنگە لەمەر زۆرتر بوونەوەی گرفتەکانی ئابووری هەرێمی کوردستان. لە درێژەی ساڵانی ئەمدواییە بە جاران خۆپیشاندانی جۆر بە جۆر بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند پرۆسەی ڕوو لە زۆربوونەوەی گەندەڵی لە هەریمی کوردستان دا بەڕێوە چووە . خالی گرنگ ئەمەیە کە دانیی بەشێک لە مووچەی دواکەوتووی کارمەندانی هەرێم بە هۆی یارمەتی و هاوکاریی دەوڵەتی بەغدا  لەگەڵ  هەولێر، دراون. 

سەید جەواد سالحی، کارناسی مەسەلەکانی عێراق لە سەر ئەم باوەرەیە دەوڵەتی عێراق لە سەرووبەندی بەڕێوە جوونی هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی بەمەبەستی پاراستنی یەکێتی نیشتمانی و دنە دانی کوردەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانیی داهاتوو و بە سەرنج لە دانووستانێک کە لەگەڵ کاربەدەستانی هەولێر بوویەتی، لەگەل دانیی بەشێک لە مووچەی کارمەندانی ئەم ناوچەیە ڕەزامەندی دەربڕیوە ، بەڵام دەوڵەتی عێراق یش بە تایبەت بە هۆی شەڕی پڕ خەرج کە دژی ڕەشەکوژانی داعش  کردوویانە  توانایی ئەوەیان نییە تا مووچەی دواکەوتووی هەموو کارمەندانی  کەرتە جۆر بە جۆرەکانی هەرێمی کوردستان بدەنەوە .  یەک لە دواهاتەکانی سەرەکی خۆپیشاندانی ئێستا لە هەرێمی کوردستان، کەمبوونیی ئەگەری بەشداری کوردەکانە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی مای ٢٠١٨ دا بەڕێوە بچێت . لە ڕاستی دا یەک لە هۆیەکانی سەرەکی شێوەی دانیی مووچەی دواکەوتوو لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بە مەبەستی دنە دانی کارمەندانی بەشە جۆر بە جۆرەکانە بۆ بەشداری لە هەلبژاردنەکان دا.

"ڕێباز حەملان" ، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە پاشەکوتکردنی بە زۆرە ملی مووچەکان کارمەندانێک کە حەقدەستیان کەمترە لە ٤٠٠ هەزار دینار ناگرێتەوەو بۆ کارمەندانیکە کە مووچەیان تا ٨٠٠ هەزار دینارە لە سەدا ١٨ ـی مووچەیان و بۆ کەسانیکە کاروپیشەی بەڕێوە بەرایەتیی و باڵاتریان هەیە لە سەدا ٣٠ مووچەیان پاشەکەوت دەکرێت.

بەشی زۆری کارمەندانی هەرێمی کوردستان کەمتر لە ٤٠٠ هەزار دینار وەردەگرن. بێ گومان، یەکێ لە گرنگترین ڕێکارەکانی دەرباز بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە گرفتەکانی ئێستای بە تایبەتی گرفتی ئابووری ئەمەیە کە هاوکاری نێوان هەولێر و بەغدا بە جێ لەیەک دوور کەوتنەوە  لەئارا دا بێت.