بەرهەم ساڵح بوو بە سەرلیستی نەیارانی هەولێر لە هەڵبژاردنەکانی عێراق
بەرهەم ساڵح جێگری پیشووی جەلال تاڵەبانی ڕێبەری کۆچکردووی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق وەکوو سەرۆکی هاوپەیمانی نەیارانی دامەزراوەی هەرێم لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
بە پێێ ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی فەرمی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەرهەم ساڵح لە لایەن حێزبەکانی بزوتنەوەی گوڕان ، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق وهاوپەیمانی بۆ دێموکراسیی ودادپەروەری وەکوو سەرلیستی هاوپەیمانی وەتەن هەڵبژێردرا. هاوپەیمانی وەتەن لە لایەن سێ تاقمی ناوبراوەوە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دامەزرا. بەرهەم ساڵح جێگری پێشووی جەلال تاڵەبانی ڕێبەری کۆچکردووی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق پێشینەیەکی وەکوو سەرۆک وەزیری دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وجێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە کارنامەی سیاسی خۆی دا هەیە . ناوبراو دوای بەڕێوەچوونی یەک لایەنەی کۆپرسیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن ڕێبەرانی هەرێم ودەسپێکرانی ناڕەزایەتیەکانی شەقامی لەم ناوچەلە یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق بە رەسمی جیا بووەوە و دەستی کردە دامەزرانی تاقمێک بە ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی وداپەروەری. ناوبراو هاوڕێ لەگەڵ حێزبەکانی بزوتنەوەی گوڕان وکۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق لە ڕیزی ڕەخنە گرانی سەرەکی سیاسەتەکانی دامەزراوەی زاڵ بەسەر هەرێمی کوردستانی عێراقە. هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دوازدەی ئاوریلی ئەمساڵ بەشێوەی یەکپارچە لە سەرانسەری عێراق بەڕێوە دەچێت.