درێژەی خۆپیشاندانی ڕۆژانەی موچەخۆرانی ناڕازی لە هەڕێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332944-درێژەی_خۆپیشاندانی_ڕۆژانەی_موچەخۆرانی_ناڕازی_لە_هەڕێمی_کوردستان
موچەبگیرانی ناڕازی لە شارەکانی سلێمانیە وڕانیە ی هەڕێمی کوردستان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەرنەگرتنی موچەی تۆکمە وتەواوی خۆیان ئەمرۆ سێشەممەیش دەستیان کردە ناڕەزایەتی دەربڕینی ناڕازیانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2018 12:15 Asia/Tehran
  • درێژەی خۆپیشاندانی ڕۆژانەی موچەخۆرانی ناڕازی لە هەڕێمی کوردستان

موچەبگیرانی ناڕازی لە شارەکانی سلێمانیە وڕانیە ی هەڕێمی کوردستان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەرنەگرتنی موچەی تۆکمە وتەواوی خۆیان ئەمرۆ سێشەممەیش دەستیان کردە ناڕەزایەتی دەربڕینی ناڕازیانە .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپریس موچە بگیرانی ناڕازی هەڕێمی کوردستان لەوان مامۆستایان، کارمەندانی بەشەکانی دەرمانی وکارمەندانی بڕیک لە ئیدارەکانی هەرێمی کوردستان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەرنەگرتنی موچەی تۆکمە ی خۆیان لە لایەن دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دەستیان دایە خۆپێشاندان وکۆبوونەوەی ناڕازیانە لەسەر شەقامەکان. ئەم خۆپیشاندانە لە دە ڕۆژی ڕابردوو دەسپیکراوەو هەمووڕۆژێک لە شارە جۆربەجۆرەکانی هەرێم بەرپا کراوە. ناڕازیان لە هەولێر ڕایانگەیاند کە خۆپێشاندانی خۆیانیان بە شەرت ومەرج گەلیک ڕاگرتووە ولەئەگەری پێبەند نەبوونی دەوڵەت بە چاکسازی سیستمی دانی موچە وپەرەی موچەیان ودانی لەسەرکاتیی، خۆپێشاندان وناڕەزایەتیەکانی خۆیان دەسپێدەکەنەوە. خۆپیشاندانی حەوتەی ڕابردو لەگەڵ کاردانەوەی هێزەکانی ئەمنیەتی کیشرایە ناوتوندوتیژی وژماریکی زۆر لە خۆپێشاندەران وڕۆژنامەوانان وئەندامانی برێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن دەسگیر کران. خۆپیشاندانی ناڕازیانەو مانگرتنی موچە بگیران لە هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵی ڕابردوو لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەرنەگرتنی موچە ، وەدوا کەوتنی درێژخایەن وکەم کرانی بەرچاوی موچەکان دوبەدوای بەرنامەی دەوڵەت بۆ کەم کرانی خەرجەکان لەژێر ناوی سیستمی پاشەکەوت دەسپێکراوەو بەشێوەی بەردەوام دڕێژەی هەبووە. ئەم کێشە وگرفتانە دوای پچڕانی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە دوابەدوای ناکۆکیەکانی سیاسی لەساڵی دووهەزارو چواردە دەسپێکرا.