مەلابەختیار:ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق پێوەرە بۆ کورد
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی بەشداریی کورد لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق ، ئەم ھەڵبژاردنەی بە پێوەرێک زانی بۆ کورد‌و ڕێگاچارەیەکیش لە ئاراستەی پێ و شوێنگرتنی داخوازییە یاساییەکانی لە عێراق دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مەلابەختیارلێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ، یه‌کێتی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه و که‌موکورتییه‌کان خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت و هه‌وڵی چارەسەر کردنیان دەدات وتیشی: له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ململانێی نێوان لایه‌نه‌کان توند ده‌بێته‌وه و ساڵ به ساڵ له کوردستاندا لیستی تازه دروست ده‌بێت و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ئه‌وه‌تا له کوردستان دوو لیستی تازه دروست بوون و له عێراقیش چه‌ندین لیست و قه‌واره‌ی نوێ دروست بوووه و کاندیده‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتوووه.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق وتیشی: ئه‌گه‌رچی وا پێویست بوو له کوردستانی عێراق دا به ڕه‌چاوکردنی کۆی ئه‌و کێشه و ململانێ و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که، کورد به یه‌کده‌نگی بچوایه‌ته ناو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه نه‌کرا بۆیه ئێستا ده‌بینین که په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان خراپه و وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو نییه.
هاوکات، هیوای خواست هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانی ئێستا نه‌بێته هۆکاری نه‌چوون بۆ هه‌ڵبژاردن چوونکه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته پێوەرێک بۆ کورد له ناو په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێراق و ئینجا داوا کردنی مافه ده‌ستوورییه‌کانیان.