بەرپرسێکی کوردی دەلێت ڕێککەوتن کراوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگەکان بۆ کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i333046-بەرپرسێکی_کوردی_دەلێت_ڕێککەوتن_کراوە_بۆ_گەڕانەوەی_پێشمەرگەکان_بۆ_کەرکووک
کاربەدەستێکی کوردی عێراقی کوتی : دوابەدوای گوشاری ئەمریکایەکان بۆسەر بەغدا بڕیارە هەفتەی داهاتوو هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگەی کەرکووک جێگیر ببنەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2018 07:00 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی کوردی دەلێت  ڕێککەوتن  کراوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگەکان بۆ  کەرکووک

کاربەدەستێکی کوردی عێراقی کوتی : دوابەدوای گوشاری ئەمریکایەکان بۆسەر بەغدا بڕیارە هەفتەی داهاتوو هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگەی کەرکووک جێگیر ببنەوە .

 "عەدنان سەید" بەرپرسی پیوەندییەکانی نووسینگەی ئیسلامی کوردستانی عێراق لە کەرکووک بە راگەیاندنی ئەم بابەتە بە میدیا خۆجێیەکان لە کوردستانی عێراق دا وتی: دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق بە گوشاری ئەمریکاییەکان بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک بە ڕیککەوتن گەییشتوون و بە گویرەی ڕێککەوتنەکان وا ئەنجام دراون ئەم هێزانە دەڕۆنە نێو شاری کەرکووک. ئەو بە ڕاگەیاندی ئەم بابەتە وتیشی: هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی  پێشمەرگە بۆ بەرێوە بەرایەتی کارو باری ئاسایشی لە ستانی کەرکووک پێکدێت تا ئەم هێزانە بتوانن بە شێوەی هاوبەش ئاسایشی ستان بپارێزن.

 بە وتەی ئەم کاربەدەستە بەرپرسەی کوردی، هێزی پێشمەرگە سەرەڕای پێکهاتنی ژووری ئۆپوراسیۆنی  هاوبەش لەگەڵ سوپای ئێراق بەڵام لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق فەرمان وەردەگرن.

 ئەدنان سەعید وتیشی:  هێزی پێشمەرگە ناچنە  نێو شاری کەرکووک و تەنیا لە گردو پەری شارەکە دا سەقامگیر دەبنەوە .

 قسەکانی عەدنان لە حالێکدایە کە بار لەوەیش بەجاران ڕێبەرانی حیزبی ،نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق، نوینەرانی داڕشتەکانی دیکەی هۆزی ناوچە و هەروەها هێزە هاوەبشە عێراقییەکان لە وان حەشدی شەعبی کە بەفەرمانی بەغدا بۆ دابینی ئاسایش لە ناوچە دا سەقامگیرن، ئیمکانی گەڕانەوەی پێشمەرگەکانیان ڕەتکردۆتەوە .