به‌هۆی بۆردوومانی تورکیاوه دانیشتوانی شه‌ش گوندی هەرێم ئاواره بوون
بۆردوومانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، دانیشتوانی شه‌ش گوندی سه‌ربه شاره‌دێی سیده‌کان-ی له ده‌ڤه‌ری برادۆست ئاواره کرد.
ئاژانسی رۆژ نیوز بڵاویکرده‌وه که شه‌وی رابردوو فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک سێ جار به چڕی ده‌ستیان کرده‌وه به بۆردوومانکردنی گونده‌کانی سنوری شاره‌دێی سیده‌کان سه‌ربه شارۆچکه‌ی سۆران و به‌و هۆیه‌شه‌وه هاوڵاتیان ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه که به‌هۆی بۆردوومانه‌کانه‌وه دانیشتوانی گونده‌کانی نزاری، گورهشان، ئاله‌کان، سیران، خه‌لیفان و لیلکانی سه‌ربه شاره‌دێی سیده‌کان ئاواره بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه. به‌هۆی بوردوومانهکانیشهوه جگه له زیانه مادییه‌کان، کچێک به ناوی نیشتیمان بریندار بووه.
ئه‌و بۆردوومانه‌ش دوای ئه‌وه دێت، که سوپای تورکیا نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته سنووری هه‌رێمی کوردستان و سه‌رقاڵی لێدانی رێگه و بنکه‌ی سه‌ربازییه له ده‌ڤه‌ری برادۆست.