پەلاماری ئاسمانی قورسی سوپای تورکیا بۆسەرهەرێمی کوردستانی ئێراق
فرۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا جاریکی تر ناوچە ئاوەدانەکانی باکووری هەرێمی کوردستانی ئێراقیان دایە بەرپەلاماری توندو بومباران.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ئەمرٶ شەممە حەوتی ئاوریل ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا ناوچەی " برادوست " هەڵکەوتوو لە باکووری هەرێمی کوردستان وهاوسنوور لەگەڵ تورکیایان بومباران کرد. بەپێی هەواڵەکان لەم بومبارانەدا ناوچە وبەرزاییەکانی ڕوبیا ، پونگستان ، پیر ئیبراهیمی ، کورتە وروبی لەناوچەی برادوست کەوتنە بەرپەلاماری ئاسمانی تورکیا . هەتا ئێستاکە زۆرێک لە شارومەندانی هەرێمی کوردستان لەم پەلامارانە گیانی خۆیانیان لە دەس ساوە وبریندا ربوونەوە وهەروەها زیان وخەساری توند بە ژێر خانەکانی ئەم ناوچە ومەزراو پیشەسازی کشت وکال کەوت ودەیان گوند بە هۆی ئەم پەلامارانەوە چوڵ کراوە. فارس ڕەسوڵ بەرپرسی گوندی شاپان لە سیدەکان لەدەوروبەری سوران هەڵکەوتوو لە پارێزگەی هەولێر وتی کە بومبارانەکانی سوپای تورکیا لەدژی ئەم ناوچەیە چەندین ساعەت درێژەی هەبووە وڕۆژی هەینی شەشی ئاوریل سەربازانی تورکیا بە کۆپتەرچیاکانی شاپان، دیلان ، کەویت ، بنی ، چیا سور ، ئالکان و چیانیا ، گوێزراونەتەوە وئێستاکە ئەم چیانە یان لەژێر کۆنترۆڵ دایە. هەروەها ئیحسان جلپی بەخشداری ناوچەی سەیدەکان یش بە ڕووداوی وت کە لە ماوەی ڕۆژەکانی پێنج شەممە وهەینی سەربازانی تورکیاپێشڕەویان کردەوەبۆ ناو پێنج کیلومیتر ی تر لە خاکی هەرێم وئەم پێشڕەویە ڕۆژانە درێژەی هەیە وهاوکات لەگەڵی سەربازانی تورکیا لەم ناوچانە دەس ئەدەن دروست کردنی بنکە وجاددەی سەربازی.