رێکخراوی داکۆکی له زانکۆ و په‌یمانگه‌کان: درێژه به بایکۆت دەدەین
رێکخراوی داکۆکی له زانکۆ و په‌یمانگه‌کانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن کە تا رۆژی 14ی نیسانی داهاتوو بایکۆتکردن به‌رده‌وامه.
رێکخراوی داکۆکی له زانکۆ‌و په‌یمانگه‌کان له راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاندووه، به‌شداریی به‌رفراوانی چین و توێژه‌کانی ناوچه جیاجیاکانی هه‌رێمی کوردستان له چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کانی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکارو بێباکی ناچارکرد به‌شێک له مافه تاڵانکراوه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه که پێیانوایه ئه‌وه‌ش له ئاست هیوا و قوربانییه‌کانی چوار ساڵی رابردوودا نییه.
وه‌کو له راگه‌یه‌ندراوه‌که ئاماژه‌ی بۆ کراوه، هه‌ر بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه مامۆستایانی زانکۆ‌و په‌یمانگه‌کان، به پێی پیشه‌که‌یان و بۆ دابینکردنی مووچه‌ی ته‌واوو نه‌هێشتنی گشت ئه‌و باج و رسوماته‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به نایاسایی سه‌پێنراون، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی کێشه‌که دیاری بکه‌ن و به پێی به‌ڵگه زانستی و یاساییه‌کان چاره‌سه‌ری گونجاو پێشنیار بکه‌ن.
رێکخراوی داکۆکی له زانکۆ‌و په‌یمانگه‌کان ده‌ڵێن "درێژکردنه‌وه‌ی بایکۆتی هۆڵه‌کانی خوێندن تاوه‌کو به‌رواری 14/ 4/ 2018 یە ، له‌و ماوه‌یه‌شدا له ڕێی چالاکی زانستی و میدیاییه‌وه گشت ئه‌و به‌ڵگانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو که پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه "پێشکه‌شکردنی گشت ئه‌و به‌ڵگانه به‌هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی شه‌ڕی دژی داعش که به‌رپرسیارێتییه‌کی ئه‌خلاقییان له‌سه‌ره بۆ فشارکردن و چاره‌سه‌رکردن. له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و به‌دیهێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کاندا، دڵنیایی به گشت خوێندکاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌ده‌ین که بایکۆت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ده‌وامی ئه‌مساڵ نابێت و له نووسینه‌کانی داهاتووماندا میکانیزمه‌که‌ی روونده‌که‌ینه‌وه که ده‌توانین نه‌هێڵین یه‌ک رۆژی ده‌وام بفه‌وتێت".
به‌هۆی خۆپیشاندانی به‌شێکی زۆری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، حکومه‌تی هه‌رێم گۆڕانکاری له سیسته‌می پاشه‌که‌وتی مووچه کرد، هه‌فته‌ی رابردووش وه‌زاره‌ته‌کانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده مووچه مانگی یه‌کی ئه‌مساڵیان به سیسته‌می نوێ وه‌رگرت، بڕیاره ئەمڕۆش ( یەکشەممە ) خوێندنی باڵا و دارایی مووچه وه‌ربگرن.