سەلیم جبوری گەیشتە هەولێر
نیسان 08, 2018 13:20 Asia/Tehran
سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و بڕیارە لە گەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتیکی کوردستان و نەچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی هەرێم دیدار بکات .
پێشبێنی دەکرێت لەو دیدارانە دا دۆخی سیاسی ئێراق و کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لێک بدرێتەوە .
جبوری لە کاتی گەیشتنی بۆ فڕگەی هەولێر لە لایەن جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆک پەرلەمانی هەرێمی کورادستان و فوئاد مەعسووم سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لێکرا .