جبوری و پێداگرتنی لەسەر چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێی وتووێژەوە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دیدار و چاوپێکەوتنی جیاجیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسعوود بارزانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق، جەختی کرد لەسەر پێویستیی چارەسەریی ناکۆکییەکان لەڕێی وتووێژەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەلیم جبوری دوێنێ یەکشەممە لەکۆتایی ئەو دوو چاوپێکەوتنە لەهەولێر بەئاماژە بە ناکۆکیی نێوان بەغداو هەولێر، دانوستانی بە تەنیا ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکیی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانی عێراق، زانی و وتی: بارودۆخی ئێستای عێراق لەو دیدارەدا ، تاووتوێ کرا.
کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ بەئامانجی جیابوونەوە لە حکومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو، پەیوەندییەکانی هەولێر لەگەڵ بەغدای ئاڵۆز کرد، بەڵام پاش ئەنجامگرتنی چەندین وتووێژ بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان، دوولایەن کەوتوونەتە باری کەمکرانی کێشەکان.
پەرلەمانی عێراق بەشە بودجەی ٨٨ ملیارد دۆلاریی عێراقی بەپێی هەناردەی سێ ملوێن و ٨٠٠هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژدا پەسەند کرد.
پەرلەمانی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەبودجەی٢٠١٨ی عێراقی سەرباری ناڕەزایەتی دەربڕین و بایکۆتی نوێنەرانی کورد، بەگوێرەی حەشیمەتی هەرێمی کوردستانی عێراق نزیک بەسەتا سێزدە پەسەند کرد.
هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی٢٠١٢ـەوە سەرباری فرۆشتنی سەربەخۆیانەی نەوت لەبازاڕە جیهانییەکان، لەگەڵ کەمهێنانی بودجەو قەیرانی دراڤی دا بەرەوڕوویە.