ڕاوێژکاریی شاندی ئەمریکی-ئینگلیزی بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i333690-ڕاوێژکاریی_شاندی_ئەمریکی_ئینگلیزی_بۆ_گەڕانەوەی_پێشمەرگە_بۆ_کەرکووک
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، ئەندامانی شاندێکی باڵای ئەمریکی-ئینگلیزی لەڕاوێژدایە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2018 15:16 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاریی شاندی ئەمریکی-ئینگلیزی بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، ئەندامانی شاندێکی باڵای ئەمریکی-ئینگلیزی لەڕاوێژدایە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاپۆری دا؛ شاندێکی ئەمریکی-ئینگلیزی دانیشتنێکی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی عێراق بەڕێوەبرد سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، شاندی ئەمریکی-ئینگلیزی لە٢٥ی مارسی ڕابردوو سەردانی وەزارەتی بەرگریی عێراقی کرد و لە٢٧ی مارسدا لەگەڵ کاربەدەستانی وەزارەتخانەی هێزەکانی پێشمەرگە لەهەرێمی کوردستانی عێراق کۆبۆوە.

سەرچاوەی ناوبراو پێی داگرت، لەڕەوتی ئەو دوو دانیشتنە لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و دروست کردنی ژووری هەڵمەتی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغدا لە باشووری کەرکووک ڕاوێژ کرا.

پێشتر هەواڵ و ڕاپۆر لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ گەڕانەوەی ئەو هێزانە بۆ کەرکووک بڵاوکرابۆوە کە سەرچاوەیەکی نزیک لەسەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە.