خەڵکی کوردستانی عێراق هۆگری بەشداربوون لە هەڵبژاردنە سەرانسەرییەکانن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i334066-خەڵکی_کوردستانی_عێراق_هۆگری_بەشداربوون_لە_هەڵبژاردنە_سەرانسەرییەکانن
عەلی قادر بەرپرسی نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای هەولێر بەئاماژە بە پێشوازیی خەڵک لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی بەردەم ڕایگەیاند، تائێستا زیاتر لەسەتا ٥٢ی کارتە تایبەتییەکانی دەنگدان لەنێو خاوەن مەرجانی دەنگدان، دابەش کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2018 13:34 Asia/Tehran
  • خەڵکی کوردستانی عێراق هۆگری بەشداربوون لە هەڵبژاردنە سەرانسەرییەکانن

عەلی قادر بەرپرسی نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای هەولێر بەئاماژە بە پێشوازیی خەڵک لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی بەردەم ڕایگەیاند، تائێستا زیاتر لەسەتا ٥٢ی کارتە تایبەتییەکانی دەنگدان لەنێو خاوەن مەرجانی دەنگدان، دابەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ناوبراو لە دیمانە لەگەڵ میدیاکان بەڕاگەیاندنی ئەو بابەتە وتی: هەوڵ دەدەین هەموو خاوەن مەرجانی دەنگدان، کارتی ئەلەکترۆنی خۆیان وەربگرن و پێشوازیی گشتیی جەماوەر بۆ وەرگرتنی کارتەکانیان ، جێی سەرنجە. ناوبراو هەروەها وتی: سیستەمی ناسرانی دەنگدەران بۆ دەنگدانی ئەلەکترۆنییە بەڵام دەنگدان بەشێوەی دەستی ئەنجام دەگرێ.

عەلی قادر بەرپرسی نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای هەولێر پێی داگرت: ڕێکارە یاساییەکان بۆ هاوبەشیی زۆرینەی خەڵک لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق لەبەرچاو گیراوەو پێش بینی ئێمە بۆ هاوبەشی خەڵک ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی پڕشکۆ لە عێراق بەڕێوە بچێ.

بەرپرسی نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای هەولێر پێی داگرت: پێشەکیی پێویست بۆ دەنگدان گەیشتووەتە دەستیان هەتا لە کاتی دەنگدان لەوان کەڵک وەربگرێ.

ناوبراو لەمەڕ بڵاونەکرانەوەی تەبلیغاتی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەناڵ ومیدیا کوردییەکانی کوردستانی عێراق وتی: کەناڵە کوردییەکان لەبەر ئەوەی ئیزنی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراقیان نییە ناتوانن تەبلیغاتی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڵاو بکەنەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق، هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لە عێراق ١٢ی مای ئەمساڵی زایینی(٢٢ی گوڵان) لەسەرانسەری عێراق بەڕێوە دەچێ.