نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق : ئامانجی سەرەکیی تورکیا لەناوبردنی کوردەکانە
نوێنەری پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان پێی داگرت: ئامانجی ڕاستەقینەی تورکیا لە پەلامار دانی ناوچە کوردنشینەکان پێوەندی بە پەکەکەوە نییە،بەڵکوو ئامانجی سەرەکیی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، لەناوبردنی هەموو کوردانە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، عابد ئەیکە، سەبارەت بە لەشکرکێشانی تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکان لە سوریا لەوان عەفرین و پەلاماری سەربازی بۆسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە بیانووی بوونی ئەندامانی پەکەکە پێی داگرت کە ئامانجی سەرەکیی تورکیا پێوەندی بە پەکەکەوە نییە بەڵکوو ئامانجی ڕاستەقینەی تورکیا لە ناوبردنی هەموو کوردانە .
نوێنەری پارتی دیمۆکراتیکی گەلان وتیشی: ئەم پارتە ناتوانێ بیروڕای خۆی بەسەر پەکەکە و هێزی کوردی دیکە بسەپێنێ و تەنیا دەتوانێ پەیامیان بۆ بنێرێ و لەم ئاراستەیەش دا لە هێزی پێشمەرگە و یەکینەکانی پاراستنی گەل داوای کردووە کە کوردەکان لە هەموو ناوچە کوردنشینەکان لەبەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا بپارێزێت.