وەدەرنرانی ژومارێک لە ئەندامان وبەرپرسانی یەنەکە
نیسان 13, 2018 12:11 Asia/Tehran
یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ژومارێک ئەندام و بەرپرسی ئەم پارتەی بە تۆمەتی هەوڵدان بەدژی سیاسەتی پارتەکە و پێوەندی لەگەڵ ڕەوتەکانی دەرەوەی پارتەکە، وەدەرنا .
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، یەکێتی ئەم دواییە دەستی داوەتە وەدەرنانی ژومارێک لە ئەندامان و کادێرەکانی خۆی و ژومارێک بەرپرس و ئەندامی پارتەکەی وەدەرناوە .
ئەم ڕەوتە لە م دواییانە لە نێو یەکێتی دا بەردەوام بووە و ڕۆژی ڕابردووش سەرکردەکانی، پێنج کەس لە ئەندامنی لیژنەکانی پارتەکەیان بە تۆمەتی هەوڵدان بە دژی سیاسەتی پارتەکە و پێوەندی لەگەڵ ڕەوتەکانی بەدەر لە یەکێتی و چالاکی نواندن لە بەرژەوەندیی لیستەکانی دیکەی هەڵبژاردن وەدەرناوە .
بەرلەمەش هەشت بەرپرسی یەکێتی لەوان جێگرانی لق و ئەندامانی لیژنەکان وەدەرنراون.