پێشڕەویی تورکیا بۆ قووڵایی٦٠کیلۆمیتریی خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق
نیسان 14, 2018 13:16 Asia/Tehran
یەکێک لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە شنگال ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیا لە درێژەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەیان بۆسەر هەرێمی کوردستان، گەیشتوونەتە ناوچەکانی دەورووبەری شنگال، لە قووڵایی شەست کیلۆمیتریی خاکی هەرێم.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، جەمیل خدر بەرپرسی لقی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە شنگال لەدیمانەکەیەکدا وێڕای بەئاسایی ناوبردنی دۆخی ئێستای شنگال، وتی کە سەربازانی تورک گەیشتوونەتە ناوچەکانی دەورووبەری شنگال لە قووڵایی ٦٠کیلۆمیتریی خاکی هەرێمی کوردستان و ئامانج لەو کردەی ئەوان، داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لەڕێی ئەو ناوچەیە.
جەمیل خدر وتی کە؛ ئێستا هێزەکانی سوپای عێراق سنوورەکانی دەورووبەری شنگال و ئیدارەی شاریان بەهاوبەش لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی لەدەست دایەو هێزە خۆراگرەکانی شنگالیش لەشار ئامادەن.