دانی بووجە بە هەرێمی کوردستان ڕادەگیردرێت .
دەوڵەتی بەغدا دانی بووجە بە هەرێمی کوردستان ڕادەگرێ .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس جەبار عیبادی ئەندامی کومیسیونی ئابووری لە پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە دانی بووجە ی هاوپەیوەند بە مووچەی فەرمەنبەرانی هەرێمی کوردستان کە مانگی ڕابردوو دەستی پێی کرد بوو ڕاگرت و دانی ئەو مووچەیەی بەستەوە بە جێ بە جێ کرانی مەرجی دیاریکراو لە یاسای بووجەی 2018ی وڵات . دەوڵەتی ئێراق بەرلە گەیشتنی نەوروزی ئەمساڵ ، 317 ملیار و 545 ملوێن دیناری وەک پشکی بووجەی هەرێمی کوردستان لە بووجەی 2018ی ئێراق و بە مەبەستی دانی مووچەی بەشێک لە فەرماندەران و مووچە بگیرانی هەرێمی کوردستان دا بە هەولێر . بەڵام لە حاڵێکدا کە بڕێک لە کاربەدەستانی هەولێر و بەغدا جەختیان کردبوو کە دانی ئەو بڕە پارەیە بە هەرێم درێژەی دەبێت . جەبار عیبادی ئەندامی کومیسیونی ئابووری پەرلەمانی ئێراق باسی کرد لە ڕاگیرانی دانی ئەو بووجە .جەبار عیبادی کە کەسایەتیەکی نزیک بە حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دێتە ئەژمار لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی سی ئێن ئێن دا وتی کە دەوڵەتی ئێراق ئەو بڕە پارەیە تەنیا وەک سەڵماندی نیاز پاکی خۆی بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان لە گەڵ هەولێر و چاک کردنەوەی پەیوەندی دوو لایەنە داوە و لە مانگی داهاتوووە دانی ئەو بڕە پارەیە مەرجدار دەکرێ بە جێ بە جێ کرانی مەرجە دیاریکراوەکان لە بووجەی 2018ی ئێراق لە لایەن هەرێمی کوردستان و دانی هەموو داهاتە نەوتی و ناوخۆییەکانی هەرێم بە دەوڵەتی ناوەندی . هەروەها وتی کە دەوڵەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە بەغدا دەبێ مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات و جگە لەوە ش هەموو داهاتەکان یناوخۆیییش دەبێ بداتە بەغدا و مەرجەکانی دیکەی بوجەی 2018ش جێ بە جێ بکات و ئەگەر وانەبێت دەوڵەتی عیبادی لە مانگەکانی داهاتوو هیچ بڕە پارەیەک بە هەرێمی کوردستان نادات .