جەختکردن لە سەر دامەزراندنی میکانیزمی بازەرگانیی ئازاد لە نێوان ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i336772-جەختکردن_لە_سەر_دامەزراندنی_میکانیزمی_بازەرگانیی_ئازاد_لە_نێوان_ئێران_و_عێراق
وەزیری پیشە سازی ،کانگاکان و بازەرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر دامەزراندنی میکانیزمێکی بازرگانیی ئازاد لە نێوان ئێران و عێراق جەختیکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2018 14:30 Asia/Tehran
  • جەختکردن لە سەر دامەزراندنی میکانیزمی بازەرگانیی ئازاد لە نێوان ئێران و عێراق

وەزیری پیشە سازی ،کانگاکان و بازەرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر دامەزراندنی میکانیزمێکی بازرگانیی ئازاد لە نێوان ئێران و عێراق جەختیکرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "محەممەد شەریعەتمەداری" وەزیری پیشەسازی وکانگاکان و بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی چوار شەممە لە دەستپێکی کاری کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان ئێران و هەرێمی  کوردستانی عێراق لە شاری هەولێر، بردنە سەرەوەی پێوەندی گشت داگری ئابووریی دوو لایەنەی بە پێویست زانی .

 شەریعەتمەداری ، پاوەجێیی یاساکان لە بوارە جۆر بە جۆرەکانی سەرمایە نانەوەی نێو خۆیی و دەرەوەیی و کارو باری بانکی وەک پێویستییەک زانی بۆ پەرەی پێوەندی ئابووری و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی دانی بەڵێنی پێویستە بۆ پاوەجێیی لەم بوارانەدا.

 وەزیری پیشە سازی ، کانگاکان و بازرگانیی ئێران وتیشی: لە وتووێژەکان لەگەڵ "نیچیروان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر پێکهاتنی لیژنەی هاوبەش،پێکهاتوو لە چالاکڤانانی ئابووریی دوو لایەن هاوڕەوت لەگەڵ لێکدانەوەو و چارەسەریی گرفتەکان لە سەر رێگای پەرەی پێوەندی ئابووری  ڕێککەوتووین.

 شەریعەتمەداری بە ئاماژە بە پشتگریی ئێران لە خەڵکی عێراق لە خەباتی دژی ترۆریسم وتیشی: ئێران لە سەردەمی دوای داعش بە هەموو هێزەوە لە تەنیشت  خەڵکی عێراق دا دەمێنێتەوە .

کۆنفرانسی دوو ڕۆژەی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان ئێران و هەرێمی  کوردستانی عێراق  ئەمرۆ بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی عێراقی، پارێزگارانی  رۆژئاوای ئێران و ئەندامانی ژوورەکانی بازەرگانیی ئێران و عێراق لە هەولێر ، دەستپێکرا.