دیدار و وتووێژی مەسعود بارزانی و باڵوێزی ئێران لە بەغدا
ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە هەولێر چاویان بە یەک کەوت و وتووێژیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچە و ئێراق لەو پرسانە بوو کە لەم چاوپێکەوتنە دوو لایەن سەبارەت بەوە قسەیان کرد .
لەم چاوپێکەوتنە هەروەها پێوەندیی دوو لایەنەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق و هەروەها بەڕێوە چوونی کۆبونەوەی دەرفەتەکانی ئابووریی ئێران و ئێراق لێک درایەوە .
ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق ڕۆژی سێ شەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی دەرفەتەکانی ئابووریی ئێران و هەرێم گەیشتە هەولێر .
کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی دەرفەتی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی ئێراقی ، محەممەد شەریعەتمەداری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران ، باڵوێزی ئێران لە بەغدا، پارێزگارانی ڕۆژاوای ئێران و ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانیی ئێران و ئێراق لە هەولێر، دەستپێکرا.