قه‌یرانی دارایی کونسوڵخانه‌یه‌ک له هه‌ولێر داده‌خات
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی ئه‌و وڵاته، حکومه‌تی خه‌رتوم له‌به‌رنامه‌یدایه کونسوڵخانه‌ی سودان له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان دابخات، سه‌رچاوه‌کان روونیانکردووه‌ته‌وه، داخستنه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌و قه‌یرانه داراییه‌وه هه‌یه ئێستا ئه‌و وڵاته‌ی پیاتێده‌په‌ڕێت.
ئاژانسی هه‌واڵی سودان رۆژی هه‌ینی بڵاویکرده‌وه، عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆکی سودان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوودا بڕیاریداوه، له‌چوارچێوه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی نێرده دیپلۆماسیه‌کاندا که به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه داده‌خرێن، 13 نێرده له ده‌ره‌وه‌ی سودان دابخرێن، یه‌کێکیان کونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌بێت له هه‌رێمی کوردستان.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی سودان ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردووه که سه‌رۆکی سودان داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کردووه، چاو به په‌یکه‌ری نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سوداندا بخشێننه‌وه، به‌جۆرێک نێرده دبلۆماسیه‌کان ژماره‌ی ئه‌ندامان که‌مبکه‌نه‌وه و له‌کاره‌کانیاندا ته‌نیا پشت به باڵیۆز ببه‌ستن.