ڕێ و شوێنی تایبەتی ئاسایشی لەثێناو بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i337746-ڕێ_و_شوێنی_تایبەتی_ئاسایشی_لەثێناو_بەڕێوەبردنی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_لە_کوردستانی_ئێراق
"کەریم شەنگالی"ی رایگەیاند؛ لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە ڕێوشوێنی ئاسایشی پێویست گیردراوەتە بەرو لەڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان هەرچەشنە هاتووچوویەک لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش قەدەغەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2018 06:27 Asia/Tehran
  • ڕێ و شوێنی تایبەتی ئاسایشی لەثێناو بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کوردستانی ئێراق

"کەریم شەنگالی"ی رایگەیاند؛ لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە ڕێوشوێنی ئاسایشی پێویست گیردراوەتە بەرو لەڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان هەرچەشنە هاتووچوویەک لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش قەدەغەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ شەنگالی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانەدا لەگەڵ کاربەدەستانی دیکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتیشی: هاتووچۆ لە فڕۆکەخانەکان، سنوورەکان و نێوان شارەکانی ئەم ناوچەیە لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق تەواو قەدەغەیە و شاروومەندان دەبێ هەموو وشدارە ئەمنییەکان لەم بارەوە بە هەند بگرن.

ناوبراو وتیشی: بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان لەو هەڵبژاردنەدا تەواو بێ لایەن دەبن و هێزە ئەمنییەکانیش ئازادن لەهەڵبژاردنەکاندا دەنگ بدەن بە هەر گرووپ و  یان حیزبێک کە دڵخوازیانە.

بە وتەی شەنگالی لە ئاراستەی تەبگیری ئەمنی لە پارێزگای کەرکووکیش هێزە ئەمنییە دژە تیرۆرەکانی ئێراق هاوڕێ لەگەڵ هێزی پۆلیسی ئەم پارێزگایە ئەرکی کۆنترۆڵی ئاسایشی بنکەکانی دەنگدانیان لە ئەستۆدا دەبێ و هاتووچۆی هەرچەشنە ئۆتۆمبیل لە ڕۆژی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لەم پارێزگایە قدەغەیە.

بە نزیک بوونەوەی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئێراق، پارت و گرووپە کوردەکانی ئێراق بە پەرەپێدانی بەرنامە پڕوپاگەندەییەکانیان داوایان لە هۆگران و ئەندامانی خۆیان کردووە بەشدارییەکی بەربڵاویان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیدا هەبێ.

زیاتر لە ٥٠٠ بەربژار لەهەرێمی کوردستانی ئێراقەوەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتەدا بەشدارییان کردووە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ١٢ی مانگی مەی بەڕێوە دەچێ. ئەم هەڵبژاردنانە لەبەرشکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، خاوەنی گرینگایەتییەکی تایبەتە. لەم هەڵبژاردنانەدا حەوت هەزار و ٣٦٧ بەربژار لە ١٨ پارێزگای ئێراقەوە بۆ دەس خستنی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی پێکەوە ململانێ دەکەن.