یەکگرتوو رەتیدەکاتەوە لەکەرکوک رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی هەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i337946-یەکگرتوو_رەتیدەکاتەوە_لەکەرکوک_رێککەوتنی_لەگەڵ_یەکێتی_هەبێت
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رەتیکردەوە لەشاری کەرکوک هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی هەبێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2018 15:39 Asia/Tehran
  • یەکگرتوو رەتیدەکاتەوە لەکەرکوک رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی هەبێت

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رەتیکردەوە لەشاری کەرکوک هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی هەبێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرپەرشیاری هەڵبژاردنی مەڵبەندی کەرکوکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەروونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە "سەرلەبەری ئەو درۆ و هەواڵە چەواشەکارییە رەتدەکەینەوە و بەشێکن لەپڕوپاگەندە و جەنگی دەروونی دۆڕاو، کە ماوەی دوو مانگە دژی لیستەکەمان بڵاو دەکرێتەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە دوو رۆژە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە، کە یەکگرتووی ئیسلامی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ یەکێتی رێککەوتووە، بۆ ئەوەی لایەنگرەکانی دەنگ بەلیستی ئەو حیزبە بدەن.