نێچیرڤان بارزانی باس لەدروستکردنی "بلۆکێکی بەهێز" لەلایەنە کوردییەکان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i337948-نێچیرڤان_بارزانی_باس_لەدروستکردنی_بلۆکێکی_بەهێز_لەلایەنە_کوردییەکان_دەکات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، کە هەوڵی جددی دەدەن لایەنە کوردستانییەکان لەپەرلەمانی داهاتووی عێراق وەک بلۆکێکی بەهێز، یەکڕیزی‌و یەکدەنگی خۆیان بپارێزن‌و پتەوتری بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2018 15:45 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی باس لەدروستکردنی

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، کە هەوڵی جددی دەدەن لایەنە کوردستانییەکان لەپەرلەمانی داهاتووی عێراق وەک بلۆکێکی بەهێز، یەکڕیزی‌و یەکدەنگی خۆیان بپارێزن‌و پتەوتری بکەن.

ئەو قسانەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی بووە لەگەڵ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لەدیدارێکدا هەڵسەنگاندنیان بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و هیوایان خواست ڕێکوپێک‌و دیموکراسیانە بەڕێوه ‌بچێت و دوای هەڵبژاردنیش لایەنە عێراقییەکان دەست بە دیالۆگێکی جددی بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی نوێ لە عێراق بکەن بە شێوەیەک سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و پەرەپێدانی ئابووریی وڵات به ‌داوی خۆیدا بهێنێت.

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ڕێکوپێکی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست پرۆسەی دەنگدانیش لە سەرتاسەری عێراق بە هەمان شێوە ‌ئەنجام بدرێت.

تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی پەیوەست بە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو، بەبێ‌ ئەوەی وردەکارییەکەی خرابێتەڕوو.