نیچیروان بارزانی: دەبێ بنەمای ڕیککەوتن لە دامەزرانی دەوڵەتی ئێراق لەبەرچاو بگیردرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i338064-نیچیروان_بارزانی_دەبێ_بنەمای_ڕیککەوتن_لە_دامەزرانی_دەوڵەتی_ئێراق_لەبەرچاو_بگیردرێت
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: دەبێ بنەمای ڕێککەوتن لە دامەزرانی دەوڵەتی عێراق لە بەرچاوبگیردرێت وبەبێ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی هەولێڕ - بەغدا بەدی هاتنی پاوەجیی لە عێراق دژوارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2018 12:23 Asia/Tehran
  • نیچیروان بارزانی: دەبێ بنەمای ڕیککەوتن لە دامەزرانی دەوڵەتی ئێراق لەبەرچاو بگیردرێت

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: دەبێ بنەمای ڕێککەوتن لە دامەزرانی دەوڵەتی عێراق لە بەرچاوبگیردرێت وبەبێ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی هەولێڕ - بەغدا بەدی هاتنی پاوەجیی لە عێراق دژوارە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، نیچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دامەزرانی دەوڵەتی ئەمڕۆ شەممەی دوای خستنی دەنگی خۆی لەناو سەندوق لە یەکێ لە ناوەندەکانی دەنگە دان لە هەولێر وتی: دامەزرانی دەوڵەتی زۆرێنە لە عێراقی ڕەت کردەو وتی کە دەبێ بنەمای ڕیککەوتن بە تایبەت لەگەڵ کوردەکان لە دامەزرانی دەوڵەتی نوێ عێراق لە بەرچاو بگیردرێت. نیچیروان بارزانی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی وتی: ئەمڕۆ بۆ هەموو عێراقیەکان مێژوویی وگرینگە ولە ڕێگەی ڕەوتی دێموکراتیکی نوێنەرەکانی خۆی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژاردن دەکەن. ڕێبەری بزوتنەوەی گوڕان لە هەرێمیش پیداگری کرد کە دەبێ کوردەکان زۆرترین ژماری نوێنەران بۆ پەرلەمانی عێراق بنیرن ، چونکە تەنیا ئاکام وئەنجامی هەڵبژاردنەکان هاوسەنگی سیاسی دیاری دەکات. عومەر سەیید عەلی ڕێبەری بزوتنەوەی گوڕان ئەمڕٶ دوای بەشداری کردن لە دەنگ وەرگرتنی هەڵبژاردنەکانی چوارەمین خۆلی پەرلەمانی عێڕاق، وتی کە ئەم بزوتنەوەیە دوای ڕاگەیاندنی ئاکام وئەنجامی ئەم هەڵبژاردنانە لەمەڕ مەسەلەکانی تری بنەڕەتیش بڕیاردەگرێت. ئەمیر ی پارتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراقیش پیداگری کرد کە بە هیچ کام لە حیزبەکانی هەرێمی کاردستان ئیزن نادەن بە شێوەی یەک لایەنە لەبارەی بەشداری کوردەکان لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق بڕیار بگرێت. عەلی باپیر دوای بەشداری لە دەنگ وەرگرتنی هەڵبژاردنەکانی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق، بە ئاماژەدان بە پیی شەراشوویی وناکۆکیەکانی ناوخۆیی نێوان حیزبە سیاسیەکوردەکان وزیانەکانی ئەم ناکۆکیانە بۆ کەردەکان، لەسەرپێویستی بەدی هاتنی یەکیەتی وسازان لە نێوان هەموو ئەم حیزبانە بە پێی دادپەروەری ویەکسانی پیداگری کرد./ سکرتێری گشتیی پارتی یەکیەتی ئیسلامی کوردستان دوای بەشداری کردن لە دەنگ وەرگرتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق پیداگری کرد کە عێراق بە بێ بوونی کوردەکان وڵاتێکی فیدراڵ نیە. سەلاحەدین بەهائەدین دوای ئەمەکە دەنگی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق، خستە ناو سەندوقەوە ، لە ناوکۆڕی هەواڵنێران وتی عێراق بەبێ کوردەکان ناتوانێ وڵاتێکی فیدراڵ بمێنێتەوە. ڕێبەری بزوتنەوەی سیاسی هاوپەیمانی بۆ دێموکراسیی ودادپەروەری لە کوردستانی عێڕاقیش لە کاتی دەنگ دان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق پیداگری کرد ڕۆژی دەنگ وەرگرتن کاتێکە کە سیاسەت وانان دەبێ بێ دەنگە بکەن و گوێ لە دەنگی خەڵک بدەن. بەرهەم ساڵح بە ئامادەبوونی لە یەکێ لە بنکەکانی دەنگ دان لە سلیمانی ، دەنگی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق خستە ناوسەندوق . ناوبراو وتی کە سیاسەت وانان وپارت وحیزبەکان لە ماوەی یەک مانگ پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردەیی قسەی خۆیان گەیاندوەتە گوێ خەڵکی ولە ڕٶژی دەنگدان دەبێ سیاسەت وانان بێ دەنگە بکەن، چونکە ئەمڕۆ کاتی ڕاگەیاندنی داواکاری خەڵک وگوێدان بە دەنگی خەڵکە. نۆ حیزبی کوردستانی وپێنج لیستی نیشتمانی عێراقی بە ٤٩٨ بەربژاربۆ گرتنی چل وشەش کورسی هەرێمی کوردستان لە هەنجومەنی نوینەرانی عێڕاق ئەمڕۆ پێکەوە پێشبڕکییان کرد. ١٦٦ بەربژاریش بۆ کورسیەکانی هەرکام لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێشبڕکیی دەکەن.