یەکێتی نیشتمانی کوردستان بانگەشەی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی ئێراق دا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i338124-یەکێتی_نیشتمانی_کوردستان_بانگەشەی_سەرکەوتن_لە_هەڵبژاردنەکانی_ئێراق_دا_دەکات
یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لیستی پێشکەش کراو لەلایەن پارتەکەیەوە لەمیانەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی ئێراق دا سەرکەوتوو بووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2018 04:25 Asia/Tehran
  • یەکێتی نیشتمانی کوردستان بانگەشەی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی ئێراق دا دەکات

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لیستی پێشکەش کراو لەلایەن پارتەکەیەوە لەمیانەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی ئێراق دا سەرکەوتوو بووە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر  بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز، یەکێتی  باسی سەرکەوتنی  خۆی کرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی  . 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کوسرەت ڕەسووڵ    جێگری سکرتێری  یەکێتی  ڕایگەیاند کە لیستی ئەم پارتە لە کوردستان، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سەرکەوتووە  . 

ناوبراو سەرکەوتی یەکێتی لە شارومەندانی کوردی ئێراقی پیرۆزبایی کرد  . 

 ئەمە لەحاڵێکدایە کە دوابەدوای سەرکەوتنی  یەکێتی لە هەرێمی کوردستان  پارتە کوردییەکانی دیکە  ناڕازین بوون بەرامبەر ئەنجامی بەرایی لەم ناوچەیە  . 

هەرلەم پێوەندییە کۆمەڵی ئیسلامی  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  ئەم پارتە لە ئەنجامی بەرایی لە هەرێمی کوردستان گومانی کردووە پێداگری کرد  :  دەنگی جەماوە لە هەرێمی کوردستان دەبێ  بەشێوەی دەستی بژمێردرێتەوە  . 

گۆڕانیش  ڕایگەیاندووە کە دەنگی خەڵک لە هەرێمی کوردستان  دەستی تێ وەردراوە و دەبێ دیسانەوە بژمێردرێت.