داواکاریی نێچیروان بارزانی بو ڕاگرتنی تێکهەڵچوونەکان لە سلێمانی
لەئاکامی تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سەربە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق و هێزێکی سەربە بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای ڕاگرتنی ئەو تێکهەڵچوونانەی کرد .
تێکهەڵچوونی چەکدارانەی پارتەکانی کورد لە نیزیکی بنکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانییەی ئێراق لەبەر ناکۆکی لەسەر ئەنجامی دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق ئەنجام بووە .
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە هەرچەشنە ئیدیعایەک سەبارەت بە ڕوودانی ناکۆکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ڕەت کردەوە .
چوارەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ڕۆژی شەممە بە بەشداری نیزیکەی یازدە ملوێن کەس و بەتەواوی ئەلەکترونیکی لەسەرانسەری ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لە لایەن پارتەکانی دیکەوە تۆمەتبارکراون بە گزریکار لە م هەڵبژاردنە.
نێچیروان بارزانی لە کاردانەوە بەرامبەر تێکهەڵچوونی چەکدارانەی پارتەکانی کوردی لەبەر ناکۆکی لەسەر ئەنجامی دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە ڕەوشی ئاسایشیی سلێمانی نیگەرانیان دەربڕی و لەسەر هەوڵی خێرای هێزی ئاسایشی ئەم وڵاتە بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشی حیزبایەتی لە سلێمانی پێداگری کرد .
هاوکات حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق داوا لە هێزەکانی ئاسایشی ئەم وڵاتە کرد بۆ دابین کردنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزگەی کەرکووک و داوای لە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنی ئێراق کرد وێڕای هەوڵی خێرا بۆ لێکدانەوەی سندووقەکانی هەڵبژاردن و سکاڵاکان لەم بارەوە ڕایگەیاند ئەنجامی دوایی بە ئامانجی دەستەبەر کردنی سەلامەتی هەڵبژاردن ئەنجام بدات.
بەپێی هەواڵێکی تر ، بزووتنەوەی گۆڕان ، هاوپەیمانی دیموکراسی و داد ، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکی هاوبەش بەڕێوە چوونی دیسانەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و کەرکووکیان داوا کرد .
بەپێی ژماردنی بەرایی دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق لە پارێزگەی بەسرە لەباشووری ئێراق، نیشاندەری پێشەوەبوونی هاوپەیمانییەکانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی ، فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری ، سائرون سەر بە موقتەدا سەدر و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی دەکات.