وڵامی پارتی دیموکڕاتی کوردستان بەداخوازیەکەی موقتەداسەدر بۆ دەستپێکردنی وتووێژی پێکهێنانی دەوڵەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i339056-وڵامی_پارتی_دیموکڕاتی_کوردستان_بەداخوازیەکەی_موقتەداسەدر_بۆ_دەستپێکردنی_وتووێژی_پێکهێنانی_دەوڵەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی دیموکڕات ڕایگەیاند کە پارتەکەی داواکارێەکەی موقتەداسەدری ڕوو لە هەموو پارتەکانی براوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئێراق بۆ دەستپێکردنی وتووێژی پێکهێنانی دەوڵەت، تەنانەت بێتو پارتەکانی تریش ناڕازی بن هەر قەبووڵ دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2018 07:37 Asia/Tehran
  • وڵامی پارتی دیموکڕاتی کوردستان بەداخوازیەکەی موقتەداسەدر بۆ دەستپێکردنی وتووێژی پێکهێنانی دەوڵەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی دیموکڕات ڕایگەیاند کە پارتەکەی داواکارێەکەی موقتەداسەدری ڕوو لە هەموو پارتەکانی براوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئێراق بۆ دەستپێکردنی وتووێژی پێکهێنانی دەوڵەت، تەنانەت بێتو پارتەکانی تریش ناڕازی بن هەر قەبووڵ دەکات .

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، فازل بەشارەتی  لە وتووێژ لەگەڵ  ماڵپەڕی  ئێس ئێن ئێن  ڕایگەیاند کە ئیدارەی دەوڵەتی  ئێراق بێ  کوردەکان سەرناکەون  و دەبێ سەبارەت بە پێکهێنانی  دەوڵەت لەگەڵ کوردەکان  ڕێککەوتن بکرێت  و داواکارییەکانیان  جێبەجێ بکرێت  . 

ئەندامی  ئەنجومەنی ڕێبەرایەتیی  پارتی  وتی کە وڵاتانی دەسەڵاتدار بە تایبەتی ئەمریکا و ڕووسیاش  بەسەر پێکهێنانی دەوڵەتێک لە پارتە براوەکانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی ئێراق، پێداگری دەکەن.

ناوبراو وتیشی لە ئێراق  هاوپەیمانیی سائێرون  بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر و لە هەرێمیش پارتی دیمۆکرات بە ڕێبەرایەتی مەسعود بارزانی  براوەی هەڵبژاردن بە زۆرترین ژوماری  دەنگ و کورسییەکانی پەرلەمانن، بەڵام ئەم دوو پارتە دەبێ ڕێککەوتنێکی تری پارتەکانیش بۆ پێکهێنانی دەوڵەت بە دەست بێنن  . 

فازل بەشارەتی  سەبارەت بە داواکاریی موقتەدا سەدر لە هەموو پارتە براوەکانی هەڵبژاردن بۆ دەستپێکردنی وتووێژی پێکهێنانی دەوڵەتی  داهاتووی ئێراق، پێداگری کرد کە تەنانەت ئەگەر پارتە کوردەکانی براوەی هەڵبژاردنیش  ئەم  داواکارییە قەبووڵ نەکەن و وتووێژ نەکەن، پارتی  بە سەرنجدان بەمەی  لەهەڵبژاردن لەهەرێم وەپێشەوەیە، بە قەبووڵ کردنی ئەم داواکارییە  دەست دەداتە وتووێژ و لەپێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی ئێراق  بەشداری دەکات و ناتوانێ لەبەر پارتگەلێک کە دەنگێکی کەمیان  لە هەڵبژاردن بە دەست هێناوە، پرۆسەی سیاسی  ئێراق  بایکۆت بکات  . 

هەروەها  وتی کە موقتەدا سەدر لەڕێگەی وتووێژی تەلەفونی  لەگەڵ بارزانی و پیرۆزبایی کردن بەو  یەکەم هەنگاوی بو پێکهێانی  هاوپەیمانی هەڵگرتووە و پارتی دیمۆکراتیش  پێشوازی لێ کرد و  دەست دەداتە وتووێژ لەسەر پێکهێنانی  دەوڵەت.