ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی کوردستانی لە پەرلەمانی ئێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i339062-ڕێککەوتنی_یەکێتی_و_پارتی_بۆ_پێکهێنانی_هاوپەیمانیەکی_کوردستانی_لە_پەرلەمانی_ئێراق_دا
دوو پارتی یەکێتی نێشتمانی و پارتی دیموکڕاتی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەیەک لە ئاستی ڕێبەرانی باڵادا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی گشتگیر لەنێوان پارتەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2018 07:49 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی کوردستانی لە پەرلەمانی ئێراق دا

دوو پارتی یەکێتی نێشتمانی و پارتی دیموکڕاتی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەیەک لە ئاستی ڕێبەرانی باڵادا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی گشتگیر لەنێوان پارتەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس،  دوو شاندی باڵای یەکێتی و پارتی  بە سەرپەرەستی مەلا بەختیار بەرپرسی کاروباری بەڕێوەبەرایەتی  نووسینگەی سیاسی  پارتی و نێچیروان بارزانی  جێگری  پارتی  ، کۆبوونەوەیەکیان  لە هەولێر بەڕێوەبرد.

بەپێی ئەم هەواڵە ،  ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامانجی  یەکێتی و بەرنامە و هەڵوێستی هاوبەشی نێوان پارتەکانی هەرێم و گەڕانەوەی  دەسەڵاتدارانەیان بۆ بەغدا، لە پێناو هاوپەیمانییەکی گشت داگری کوردستانی ئەنجام بووە  .

هەریم کەماڵ ئاقا ، ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی  یەکێتی لەم بارەوە  ڕایگەیاند کە هەر دوو لا لەسەر پێکهێانی تیمی هاوبەش لە هەموو پارتەکانی کوردستانی لە پەرلەمانی ئێراق، ڕێک بکەون.

لە لایەکی دیکەوە خەسرەو  گۆڕان  ئەندامی  ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی  پارتیش ڕایگەیاند  کە ئەم  پارتە  وتووێژ لەگەڵ  هەموو پارتە کوردستانییەکان بۆ  دامەزرانی  نەخشەیەکی ڕێگە و هەڵوێستی هاوبەشی نێوان ئەوان لە پەرلەمانی ئێراق و هاوکاری لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئێراقی، دەست پێکردووە.

ناوبراو  پێداگری کرد کە  پارتی دیمۆکرات هەموو دەرکە داخراوەکان دەکرێتەوە و داوای لە هەموو پارتەکانی هەرێمی کوردستان کرد بەهەڵوێستێکی هاوبەش و یەک دەنگ  وەک نوێنەری هەرێم لەب ەغدا ، دەور بگێڕن.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەموو پارتەکانی هەرێمی کوردستان کە لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی ئێراق بەشدارییان کردووە،  یەکێتی نیشتمانی  و پارتییان  بە گزیکاری  لە ڕەوتی  دەنگوەرگرتن و ژوماردنی  دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان تۆمەتبار کردووە و داواری بەڕێوە چوونی  دیسانەوەی هەڵبزاردن لە هەرێم و کەرکووکیان کرد.

یەکێتی و پارتیش   یەکتریان بە گزیکاری لە هەڵبژاردن لە ناوچە بن چاوەدێرییەکانی خۆیان تۆمەتبار کردووە.