بڕیارە وەڤدێکی پلەبەرزی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق سەردانی بەغدا بکات
مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو پارتە بڕیاری داوە، وەڤدێکی پلەبەرز بنێرێتە بەغدا بەئامانجی وتووێژ کردن لەگەڵ گرووپە سیاسییەکان.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز ، لە بەیاننامەی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی هاتووە: ئەندامانی مەکتەب سیاسی بەئامادەبوونی مەسعوود بارزانی دانیشتنێکیان سازدا کە تێیدا لەبارەی ڕەوتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو وڵاتە و قۆناخی دوای ڕاگەیێندرانی ئەنجامەکان، وتووێژیان کرد.
بەپێی بەیاننامەی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، بڕیارە شاندێکی پلەبەرز بۆ وتووێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پێکهاتنی حکومەتی داهاتووی عێراق ڕەوانەی بەغدا بکرێ.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق واپێش بینی دەکا کە ئەو پارتە متمانەی هاووڵاتیانی کوردی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لەڕێی بەدەست هێنانی ٢٥کورسی، بەدەست هێناوە.
چوارەمین خولی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق رۆژی شەممە١٢ی مای بەڕێوە چوو.