هەوڵی پارتی و یەکیەت بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی هاوبەش لە پەرلەمانی عێراق
پارتی دیموکراتی کوردستانو یەکێتی نیشتمانی کار بۆ دروستکردنی فراکسیۆنێکی هاوبەش لەبەغدا دەکەن، بۆ ئەوەش کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن.
بەپێی چەند زانیارییەک، کە تایبەت دەست ماڵپەڕی شارپرێس کەوتووە، لەنێوان بەرپرسانی پارتیو یەکێتی چەند گفتوگۆیەک هەبووە، بۆ ئەوەی فراکسیۆنێکی هاوبەش لەبەغدا دروست بکەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، پارتیو یەکێتی بۆ دروستکردنی فراکسیۆنێکی هاوبەش بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەکی باڵا ئەنجامدەدەنو گفتوگۆ لەو بارەوە دەکەن.
پارتی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 25 کورسی بەدەستهێناوەو یەکێتی نیشتمانیش لەهەمان هەڵبژاردن خاوەنی 19 کورسی پەرلەمانییە ، ئەگەر فراکسیۆنی هاوبەش دروستبکەن، ئەوە فراکسیۆنەکەیان دەبێتە فراکسیۆنێکی 44 کورسی.
بڕیارە پارتیو یەکێتی جگە لەگفتوگۆی دروستکردنی فراکسۆنێکی هاوبەش قسە لەسەر ئەوەش دەکەن، کە پۆستەکانی بەغدا، کە وەک پشک بەر کورد دەکەوێت لەنێوان خۆیان دابەش بکەن.