سەرلە نوێ کردنەوەی فڕینەکانی سلێمانی بۆ ئێران بەم زووانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i340252-سەرلە_نوێ_کردنەوەی_فڕینەکانی_سلێمانی_بۆ_ئێران_بەم_زووانە
دانا موحەمەد بەڕێوە بەری مێدیایی فڕگەی نێونەتەوەیی سلێمانی وتی : بە پێی ڕێککەوتنەکان فڕینەکانی نێوان شاری سلێمانی و شارەکانی ئێران بەم زووانە سەرلە نوێ دەکرێتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2018 08:02 Asia/Tehran
  • سەرلە نوێ کردنەوەی فڕینەکانی سلێمانی بۆ ئێران بەم زووانە

دانا موحەمەد بەڕێوە بەری مێدیایی فڕگەی نێونەتەوەیی سلێمانی وتی : بە پێی ڕێککەوتنەکان فڕینەکانی نێوان شاری سلێمانی و شارەکانی ئێران بەم زووانە سەرلە نوێ دەکرێتەوە .

بە گوێرەی ڕاپوڕتی  ئەمڕۆ سێشەمەی کاناڵی هەواڵی ڕووداوی کوردستانی ئێراق ، بەڕێوەبەری  مێدیایی فڕگەی نێونەتەوەیی سلێمانی  وتیشی :  کۆمپانیاکانی  فڕۆکەوانی   ئێرانی  بۆ دامەزراندنی  فڕینەکانی هات و چۆ بۆ ئەو فڕگەیە  لە مانگی ژوئەن  ئامادە دەبێت . فڕینەکانی  ئاسمانیی  تاران هەولێریش 27  ئاوریل  دوای تێپەڕینی حەوت مانگ  هەڵپەساردن  دامەزرا و موسافیران  دەتوانن  هەر هەفتە  دوو جار لە تاران بۆ ناوچەی کوردستانی  ئێراق سەفەر بکەن .  بە دوای  بەڕێوە چوونی  نایاسایی  جیابوونەوە  لە کوردستانی ئێراق  لە 25  سێپتامبری 2017  کە لە لایەن  دادگای  باڵای  فڵدڕاڵی  ئەو وڵاتە  بەتاڵ کرایەوە  ڕێکخراوی  فڕۆکەوانیی ئەو وڵاتە  لە نامەیەکدا بۆ نووسینگەکانی  نوێنەرانی  کومپانیاکانی فڕۆکەوانیی  دەرەوەیی لە بەغدا  خوازیاری ڕاگیرانی  فڕینەکان بو هەولێر  و سلێمانی بوو .