هێزی تورک گەیشتنە چەند گوندی کوردستانی ئێراق
ژومارێک هێزی زەوینیی ئەرتەشی تورکیا ڕۆژی هەینی گەیشتنە گوندەکانی کوردنشین لە پارێزگەی هەولێر و داوایان لە خەڵک کرد بۆ ناسینەوەی هێزی پەکەکە، یارمەتییان بدەن .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە هەولێگی سەرسووڕهێنەر دا سوپای تورکیا لە ناخی پازدە کیلومەتری خاکی ئێراق ، گەیشتنە ژومارێک لە گوندە کوردنشینەکانی هەولێر و لەگەڵ خەڵکی ئەم گوندانە کۆبوونەوە .
شایەتحاڵان لەم بارەوە بە پەیامنێری ئیرنا لە هەولێریان وت : هێزی تورک لەم چاوپێکەوتنە دا بە ئاماژەدان بەمەی کە ئەوان بەرنامەیەکیان بۆ ئەزیەت و ئازاری خەڵکی کوردستانی ئێراق نییە ، داوایان لە سەرۆک گوندەکان کرد لە ناسینەوەی هێزی پەکەکە لە ناوچە یارمەتییان بدەن .
سوپای تورکیا زۆرتر لە سێ مانگە کە ژومارێکی زۆر لە هێزەکانی خۆی گەیاندووەتە قوڵایی شازدە کیلومەتری خاکی ئێراق لە هەرێمی کوردستان و تائێستا زۆرتر لە سی بنکەی سەربازی لەم ناوچەیە دامەزراوە.
بەپێی پەرەسەندنی هەڵس و کەوتی سوپای تورکیا لە ئاستی زەوین لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئاستی تێکهەڵچوونەکان لە نێوان هێزی سوپا و ژومارێک لە ئەندامانی پەکەکە ، پەرەی سەندووە.