کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی بەبێ ئەنجام کۆتایی هات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i340812-کۆبوونەوەی_سەرکردایەتیی_یەکێتی_بەبێ_ئەنجام_کۆتایی_هات
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بەبێ ھیچ ئەنجامێک کۆتایی ھات و بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەکە بەردەوام بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2018 14:22 Asia/Tehran
  • 
کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی بەبێ ئەنجام کۆتایی هات

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بەبێ ھیچ ئەنجامێک کۆتایی ھات و بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەکە بەردەوام بێت.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی  عێراق رایگەیاند: ”کۆبوونەوەکەمان کۆبوونەوەیەکی باش بووە و چەند بڕیارێکی گرنگ دراوە، بەتایبەتی باسی وەفدەکەی بەغدا کراوە، ھەروەھا باسی پەیوەندیی نێوان یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کراوە، بەڵام لەبەر فراوانیی کۆبونەوەکە نەتوانرا ھیچ بڕیارێک بدرێت، بۆیە کۆبوونەوەکەمان سبەینێ بەردەوام دەبێت، تاوەکوو بتوانین گفتوگۆی زیاتر بکەین“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیدا ”بەتێروتەسەلی“ باسی بەستنی کۆنگرە و خۆئامادەکردن بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.