بە راگیرانی رۆژنامەی ئاوێنە ، لە هەرێمی کوردستان رۆژنامەی کاغەزی سەربەخۆ نەما
رۆژنامه‌ی ئاوێنه پاش 12 ساڵ به‌رده‌وام بون‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی 927 ژماره‌ی 20 لاپه‌ڕه‌یی، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانێت به‌رده‌وام بێت‌و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی راده‌گیرێت و بەم جۆرە لە هەرێمی کوردستان رۆژنامەی کاغەزی سەربەخۆ نەما.
لە سایتی رۆژنامەکەدا هاتووە" له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا که ئاوێنه به‌قه‌یرانێکی سه‌ختی داراییدا تێپه‌ڕیوه، چه‌ندان پێشنیاری هاوکاری کردن‌و پێدانی پاره‌ی زۆری به‌شێوه‌ی ژێر به‌ژێر‌و شاراوه ره‌تکردوه‌ته‌وه‌و راگرتنی رۆژنامه‌که‌ی له‌ته‌سلیم کردنی به‌لایه‌ن‌و به‌رپرسانی سیاسی پێباشتر بوه. ئاوێنه وه‌ک میدیایه‌کی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ نه‌یویستوه زمانحاڵی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رمایه‌و بازرگانی بێت‌و له‌چاویلکه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه له‌روداوه‌کان بڕوانێ‌و به‌پێی خواستی ئه‌وان روماڵیان بکات".
ستاڤی ئاوێنە دەڵێن " له‌کاتێکیشدا که رۆژنامه‌ی ئاوێنه راده‌گیرێت، ماڵپه‌ڕی ئاوێنه به‌رده‌وام ده‌بێ‌و هه‌وڵده‌دات له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به‌دیزاینێکی نوێ‌و به‌شێوازی کارکردنێکی نوێوه، به‌رهه‌مه‌کانی پێشکه‌ش بکات".
ئاوێنە بەیەکێک لە بەناوبانگترین رۆژنامە سەربەخۆکانی باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت، ستاڤەکەی بەشێکی سەرەکی بوون لە ستافەی رۆژنامەی هاوڵاتی کە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی بە دەرچوون کرد، ئاوێنە لە سەرەتای سالێ ٢٠٠٦ یەکەم ژمارەی لێدەرچوو، لەماوەیەکی کەمدا بووبە خاوەنی چەند بڵاوکراوەیەکی تری بواری سپۆرت و هونەری، ئەم رۆژنامەیە سێ سەرنوسەری بەخۆوە بینیووە، ئاسۆس هەردی، شوان محەمەد، دواهەمینیان سەردار محەمەد. لەم رۆژنامەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژنامەوانی گەنج پێگەیەنران کە ئێستا لە میدیاکانی تردا کارد دەکەن، زیاتر لە دوو ساڵە ئەم رۆژنامەیە کە کۆمپانیای ئاوێنە خاوەندارێتی دەکرد، دووچاری قەیرانی دارا بۆتەوەو ئەمڕۆ ناچار ستافەکەیان بڕیاری راگرتنی کاتیان دا.