مەسعوود بارزانی ئامادەی هەوڵدانە بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوان هەوڵێرو بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i341354-مەسعوود_بارزانی_ئامادەی_هەوڵدانە_بۆ_چارەسەری_گرفتەکانی_نێوان_هەوڵێرو_بەغدا
سەرۆکی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند ئامادەی هەوڵدانە لەپێناو دەستڕاگەییشتنی لایەنەکان بەئاکامێک بۆ چارە سەری گرفتەکانیی نیوان هەوڵێرو بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2018 11:35 Asia/Tehran
  • مەسعوود بارزانی ئامادەی هەوڵدانە بۆ چارەسەری گرفتەکانی  نێوان هەوڵێرو بەغدا

سەرۆکی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند ئامادەی هەوڵدانە لەپێناو دەستڕاگەییشتنی لایەنەکان بەئاکامێک بۆ چارە سەری گرفتەکانیی نیوان هەوڵێرو بەغدا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی  عێراق وتیشی: گرفتەکانیی نێوان  هەولیر و بەغدا بە پێبەندی بە بنەماکانی "هاوکاری ،ڕیککەوتن و هاوسەنگی" چارە سەر دەکرێت.

 ئەو لە بەیاننامەی رۆژنامەوانی خۆی دا جەختیکرد: دوای بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی عێراق لە دوازدەی مای و سەرەڕای چاوخشاندنەکان لەبارەی چلۆنایەتی پرۆسەی بەڕێوە چوونیی ئەم هەڵبژاردنانە و ئەنجامەکانیی  بارودۆخ و دەرفەتی تازە بۆ جارە سەری گرفتەکان فەراهەم کراوە.

 بارزانی هەروەها بەڕاشکاوی وتی: لەم ماوەیە دەرفەتێکی تازە پیویستە بە شیوەی ئاشکرا بنەماکانی "هاوکاری ،ڕێککەوتن و هاوسەنگی" بەڕێوە بچێت، بارودۆخ وەکوو  پێش لەمە نییە کە وڵات  لە لایەن ،لایەنێک ئیدارە دەکرا و بەتەنیایی بڕیاری بۆ  پرۆسەی سیاسی  دەگرت.

 سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق لە درێژە دا جەختیکرد:  لە سێبەری ئەم بنەماگەلە سێ یانەیە لە هیچ هەولێکی جیددی بۆ دەستڕاگەییشتی لایەنەکانی سەرەکی بەئاکامەکانی سوودمەند کەمتەرخەم نابین و ئێنە لە سەر ئەم بروایەین کە پێبەندی بەوان زۆرینەی گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و هەروەها پرۆسەی سیاسی لە عێراق چارە سەر دەکات. لەمدواییە لیژنە گەلێک لە پارتی و یەکێتی دانووستان گەلێک لەگەڵ لایەنەکانی سیاسی عێراق لە بەغدا بۆ پێکهاتنی دەوڵەتی داهاتووی عێراق بووە.