چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی سلێمانی : با سوپای تورکیا لە خاکی عێراق برواتەدەر
ژمارێک لە ریکخراوو چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی لە سلیمانی لەدرێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان دژبە بوونی سوپای تورکیا لە بەشگەلێکی کوردستانی عێراق خوازیاری هەڵوێستی مسۆگەری پێکهاتەی خۆجێی و دەوڵەتی ناوەندی بوون بۆ چوونەدەری تورکەکان لە خاکی ئەو وڵاتە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم رێکخراوانە بە پێکهێنانی گرووپیک بە ناوی بەرەنگاربوونەوەی داگیر کاری تورکیا رۆژی شێ شەممە لەگەڵ ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری سلێمانی دیدار و داوایان کرد کۆبوونەوەی خێرای پەرلەمان بۆ لێکدانەوەی ئەم مەسلە پێک بێت و ڕێو شۆێنی پێویست بەرامبەر لەشکەرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام بدرێت.
ئەم گرووپە هەر وەها لە پەرلامانی هەرێمی کوردستانی عێراق داوایان کرد هەموو هێزەکانی خۆیان بۆ چوونە دەری سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم بەکار بگرن.
لەچەند رۆژی ڕابردوو ژمارێک لە هێزەکانی سوپای تورکیا هاوڕێ یەکەکانی زڕێی گەییشتنە گوندەکانی کورد نشینی ستانی هەولێر و خوازیاری هاوکاریی گوندنشینان بوون لەگەڵ ئەوان دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمەی کە ئەوان وەک گرووپەکانی نەیاری دەوڵەتی ئانکارا ناویان لێ دەبەن.
حکوومەتی هەریمی کوردستانی عێراق تا بە ئێستا لە بارەی ئامادە بوونی سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە خاکی ئەم وڵاتە هەڵوێستی نەگرتووە .