ناونووسینی١٦پارتی سیاسی بۆ ئامادەبوون لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i341490-ناونووسینی١٦پارتی_سیاسی_بۆ_ئامادەبوون_لە_هەڵبژاردنەکانی_پەرلەمانی_کوردستانی_عێراق
کۆمیسیۆنی باڵا و سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژە بە کۆتایی کاتی ناونووسین لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، ١٦ پارت و لایەنی سیاسی لەو هەڵبژاردنانە ئامادە دەبن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2018 11:57 Asia/Tehran
  • ناونووسینی١٦پارتی سیاسی بۆ ئامادەبوون لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق

کۆمیسیۆنی باڵا و سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژە بە کۆتایی کاتی ناونووسین لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، ١٦ پارت و لایەنی سیاسی لەو هەڵبژاردنانە ئامادە دەبن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، شۆڕش حەسەن بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵاو سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە تائێستا ١٦پارت ولایەنی سیاسی بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان ناویان نووسیوەو هەموو پارتە سەرەکییەکانی هەرێم بەشداری ئەو هەڵبژاردنانە دەبن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵاو سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها وتی: کاتی ناونووسین بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە حەوتی ژۆئەن کۆتایی پێهات و هێشتا ژمارێک ڕەوت و لایەن لەوان تورکمانەکان ناوی خۆیان بۆ بەشداربوون لەو هەڵبژاردنانە نەنووسیوە.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سی سیپتەمبەری٢٠١٨ی وەک کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەڵام سەرەڕای ئەوەی بەپێی یاساوڕێساکانی هەرێم دەبێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بەڕێوە بچێ، هیچ ئاماژەیەکی بەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نەکرد.