داخوازیی هەولێر لە پەکەکە بۆ چوونەدەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق
وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای لە هێزەکانی پەکەکە کرد بۆ پێش گرتن بەهاتنی سەربازانی تورک، پێگەو بنکەکانیان لەهەرێمی کوردستان چۆڵ بکەن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر پەکەکە، پێگەکانی لەهەرێمی کوردستان چۆڵ بکاو لە هەرێم بچێتەدەر، سوپای تورکیاش هێزەکانی ناهێنێتەنێو خاکی هەرێم.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها پێی داگرت ، دەبێ پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بچێتەدەرو سوپای تورکیاش سەروەریی عێراق و سنوورەکانی هەرێم بەفەرمی بناسێ و هێزەکانی لەهەندێ ناوچەی هەرێم بباتەدەر.
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەحاڵێکدا داوای لە پەکەکە کرد کە لەهەرێم بچێتەدەر کە لەچەند مانگی ڕابردوودا دەسدرێژکاریی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەبیانووی سەرکوت کردنی پەکەکە، پەرەی سەندووەو لەرۆژانی ڕابردوودا گرووپ ولایەنە مەدەنییەکان لە شارە جیاجیاکانی هەرێم ڕەخنەوگازندەیان کردووە لە حکومەتی هەرێم لەبەر بێ دەنگە لێکردنی لە دەسدرێژکاریی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق.